جەودەت هۆشیار
لە مانگی نیسانی ساڵی ١٩٣٩دا بۆ یەکەمجار ڕۆمانی «ترێی توڕەیی»ی جۆن شتاینبێک بڵاوکرایەوە. ناونیشانەکەی ئاماژەیە بۆ کتێبی وەحی کە بە ڕوونی باس لەو تووڕەییە دەکات کە ڕەنگە بەسەر ئەو توڕەییەدا بێت کە هۆکاری ئەوەن.
شتاینبێک لە ڕێگەی کارەساتی یەک خێزانی ئەمریکییەوە ڕووخساری ترسناکی خەمۆکی گەورە ئاشکرا دەکات، بە هەموو مایەپووچییەکان و بێکاری و ڕیشەکێشان و کۆچکردن و لەدەستدانی کەرامەت و کارەساتی دیکەی مرۆیی. بەهۆی وێناکردنی ورد و توندی ئازارەکانی مرۆڤ، ڕۆمانەکە لە کتێبفرۆشییەکانی نیویۆرک، سانت لویس و کانزاس سیتی کشێنرایەوە. هەروەها لە ساڵی ١٩٥٣ لە ئێرلەندا و لە ساڵی ١٩٨٢ لە شاری مۆریس لە کەنەدا قەدەغە کرا.
شتاینبێک بە توندی و تووڕەیی هێرش دەکاتە سەر سیستەمی هەبوو، بەڵام لە هەمان کاتدا، ئەو ئەمریکای خۆشدەویست. پێشتر دەیگوت:
واتە: ئەگەر بمەوێت میللەتێک لەناو ببەم، زیاتر لەوەی بەرگەی بگرێت، دەخنکاندم، لە کاتێکدا کە لاواز و تەماح و نەخۆش بوو، دەمخستە سەر ئەژنۆی.
«شتێک هەیە کە من بە باشی فێری بووم، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەردەوامم لە فێربوونی، ئەویش ئەوەیە ئەگەر بەدبەختی بەسەرتدا، یان پێویستیەکی زۆرت هەبوو، یان تووشی نادادپەروەری بوویت، بڕۆ بۆ لای هەژاران، ئەوان بەتەنها یارمەتیت دەدەن، کەسی تریش نا.»