ڕۆناڵد ئاراخۆی بەرگریکاری ئۆرۆگوایی، گواستنەوەی بۆ لیڤەرپوول بە هەنگاوێکی تەواو لەم قۆناغەی ژیانی وەرزشیدا وەسفکرد، ئەمەش دوای ئەوەی بۆ ماوەی وەرزێک بە خواستن لە یانەی بەرشلۆنە یاریی كرد.
ئاراوخۆی تەمەن 27 ساڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی یانەکەی ڕاگەیاندووە، زۆر خۆشحاڵە بە بوونی لە ئەنفێڵد و بە پەرۆشەوە بۆ دەستپێکردنی لەگەڵ هاوڕێ نوێیەکانی.
ڕوونیشیکردەوە، ئارەزووی لیڤەرپوول گرێبەستەکەی خێراتر کرد، ڕێگەی دا زۆر بەخێرایی تەواو بکرێت، ئاماژەی بەوەشکرد، گواستنەوەم بۆ لیڤەرپوول ههنگاوێكی دروست بوو.
ئاراوخۆ لە وەرزی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ درێسی ژمارە ٣٣ دهپۆشێت، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی سەرنجڕاکێشی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت لە بەرشلۆنە، کە زیاتر لە ٢٠٠ یاری ئەنجامداوە و چەندین ناسناوی گەورەی بەدەستهێناوە.