وەزارەتی شارەوانی بڵاوی کردووەتەوە: “ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27/8/2026، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له دیوانی وه‌زاره‌ت، یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پشتێنه‌ی سه‌وزایی هه‌ولێر كرد.”
ئاماژە بەوەش دراوە: “ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه تازه‌یە له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاره‌وه بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی ئیشوكاره‌كان دامه‌زراوه و كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و ماسته‌رپلانه ده‌كات كه بۆ پشتێنه‌ی سه‌وزایی هه‌ولێر دانراوه.”
له ڕۆژی 30ی تشرینی یه‌كه‌می 2025، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی پشتێنه‌ی سه‌وزایی هه‌ولێری دانا و ده‌ست به جێبه‌جێكردنی كرا.
ئەم پڕۆژەیە یه‌كێكه له پڕۆژه گه‌وره و ستراتیژییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی زیادكردنی ڕێژه‌ی سه‌وزایی و جوانتركردنی شاری هه‌ولێر كه ئه‌م پشتێنە سەوزاییه وەكوو بازنەیه‌ك بە دەوری شاری هەولێردا دەسووڕێتەوە و كاریگەرییەكی زۆری لەسەر كەشوهەوای سنووره‌كه دەبێت.