
ئاماده‌كردنی – ل. ته‌ندروستی:
له‌م چه‌ند سا‌ڵه‌ی دواییدا به‌هۆی سه‌رقاڵی زۆری خه‌ڵك و جه‌نجاڵی له‌كارو پیشه‌ییه‌كاندا، هه‌روه‌ها تێكچوونی سیسته‌می خۆراك و زۆرخواردنی گۆشت و چه‌وری، له‌گه‌ڵ دووركه‌وتنه‌وه له وه‌رزشكردن و كه‌مبوونه‌وه‌ی جووڵه‌ی رۆژانه بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی ده‌ركه‌وتنی چه‌ندین نه‌خۆشی له‌ناویان گرژبوونی كۆڵۆن، ڕێژه‌ی ده‌ركه‌وتنی شێرپه‌نجه‌ش ڕوو له‌زیادبوونه. له‌مباره‌یه‌وه، (خه‌بات) دیدارێكی له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ری پرۆفیسۆر د.سه‌رهه‌نگ حوسێن پسپۆڕ له بواری نه‌شته‌رگه‌ری كۆئه‌ندامی هه‌رس و كۆڵۆن ئه‌نجامدا.
پێناسه‌ی شێرپه‌نجه
شێرپەنجە نەخۆشیەکی کوشندەیەکە ساڵانە چەندەھا کەس بەھۆیەوە دووچاری مەرگ دەبنه‌وه لەسەرانسەری جیھاندا، تائێستا ھۆکاری سەرەکی نەزانراوە. شێرپه‌نجه، بریتییه له كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی، هه‌موویان به‌وه جیا ده‌كرێنه‌وه كه بریتین له گه‌شه‌كردنێكی ناڕێكی خانه‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی خێرا و به‌بێ هیچ كۆنترۆڵێك، له‌گه‌ڵ توانای بڵاوبوونه‌وه بۆ شوێنی دیكه‌ی له‌ش.
شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن
ئه‌م جۆره نه‌خۆشییه زۆر باوه، له ئێستادا له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا له نێو گه‌نجان زیاتر به‌دی ده‌كرێت، بۆیه پێویسته ئه‌وانه‌ی كه‌سوكاری پله‌ی یه‌كیان ئه‌م جۆره نه‌خۆشیه‌یان هه‌یه ده‌بێ زووتر پشكنینی خۆیان بكه‌ن.
نیشانه‌كانی:
نیشانه‌كانی ئه‌م جۆره نه‌خۆشییه به سانایی ده‌رنا‌كه‌وێ، له‌وانه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی له ناكاو ده‌ربكه‌وێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێویسته هاووڵاتی ئاگاداری بێت، ده‌ركه‌وتنی خوێنه له‌گه‌ڵ پاشه‌ڕۆی مرۆڤ، هه‌روه‌ها گۆڕانكاری له سكچوون و قه‌بزی، سك ئێشی بێ هۆكارو سك ئه‌ستوور بوون، ئاره‌زووی نه‌مانی خواردن، لاواز بوون هۆكاری دیكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.
هۆكاره‌كانی په‌یدابوونی شێرپه‌نجه:
سه‌ره‌كیترین ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی شێرپه‌نجه ده‌بن، ئه‌وانه‌ن كه گۆشت و چه‌وری ئاژه‌ڵ زۆر ده‌خۆن، ئه‌وانه‌ی جگه‌ره زۆر ده‌كێشن، قه‌ڵه‌وی و نه‌كردنی وه‌رزش.
پشكنینه‌كان:
پشكنین بۆ پیسایی ده‌كرێ وه‌ك (سكرینین) تا بزانرێ خوێنی تێدا هه‌یه یا نا، پشكنینێكی ئاساییه، ده‌بێت بۆ 3 جار بكرێت، یان (نازوور) كردن به‌ئامێری هه‌ناو بینین، كه ئه‌وه‌یان باشترین جۆری پشكنینه.
شێوازی بڵاوبوونه‌وه:
د.سه‌رهه‌نگ روونتر له باره‌ی شێوازی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه ده‌ڵێت: هه‌ردوو گرێی پاك و پیس پێویستیان به بڕین هه‌یه، به‌ڵام گرێ پاكه‌كه له قه‌باره‌ی خۆی به‌لاوه زیاد ناكات، هه‌رچی گرێ پیسه‌كه‌یه ته‌شه‌نه ده‌كات و بڵاو ده‌بنه‌وه، له‌ڕێگای خوێن و لیمفۆكانه‌وه ده‌گوازرێته‌وه، بۆ دڵ و سینگ و مێشك و غوده لیمفاوییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری كۆڵۆن، له‌م‌كاته چاره‌سه‌ر زۆر ئه‌سته‌م ده‌بێت و خانه تووشبوه‌كان زۆر زیادیان كردووه.
چاره‌سه‌ر:
چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌كه‌وێته ئه‌و قۆناغه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ی پێیگه‌یشتووه، ئینجا نه‌خۆش تێبگه‌ینرێت كه پلان بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه چییه، چونكه هیچ دوو نه‌خۆشێك وه‌كوو یه‌ك نیین.
خۆپاراستن:
خواردنی سه‌وزه به شێوه‌یه‌كی زۆر، به‌تایبه‌تی قه‌رنابیتی سه‌وز و گه‌نمه‌شامی خاو، له‌گه‌ڵ دووركه‌وتنه‌وه له جگه‌ره‌و خواردنه‌وه كحولییه‌كان، ئه‌نجامدانی وه‌رزشی رۆژانه یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی خۆپاراستن.
توێژینه‌وه‌كان:
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی وردی زانستی كه له زۆربه‌ی وڵاته‌كان ئه‌نجام درا، بۆیان ده‌ركه‌وت ساڵانه له هه‌ر شارێك هه‌زار حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به جۆره‌كانی شێرپه‌نجه تۆمار ده‌كرێت. به‌پێی گوته‌ی پزیشكه پسپۆڕه‌كانی پارێزگاكانیش، حاڵه‌ته‌كه به به‌رده‌وامی له زیادبووندایه و ڕێژه‌ی تۆماركراوه‌كانیش به‌ره به‌ره زیاد ده‌كات.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه شێرپه‌نجه‌ی خوێن، له هه‌موو ته‌مه‌نه‌كاندا 20%ی داگیر كردووه، به‌ڵام له منداڵدا 50% بووه و یه‌كێكیش بووه له باوترینی جۆره‌كان شێرپه‌نجه له منداڵاندا، تێیدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو كه زۆرترین ڕێژه‌ی مردووانیش له‌ناو نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه‌دا، به‌پله‌ی یه‌كه‌م به شێرپه‌نجه‌ی خوێن بووه، پاشان شێرپه‌نجه‌كانی تری وه‌ك سییه‌كان، گرێ لیمفاوییه‌كان، ڕیخۆڵه، كۆم، مه‌مك، گه‌ده و په‌نكریاس دێت.