ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئارەزووی یانهی ڕیال مەدریدیان بۆ گواستنەوەی فێران تۆرێسی هێرشبەری یانەی بەرشلۆنە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا ئاشکرا کردووە، دوای ئاستە سەرنجڕاکێشەکانی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە مۆندیالی 2026، ناوی لە ڕاداری یانەکەدایە.
ڕۆژنامەی لۆئیکیپ بڵاویکردووەتەوە، یانەی ڕیال مەدرید لە کاتی یاریکردنی لەگەڵ ڤالێنسیا، پێش ئەوەی بچێتە یانەی مانچستەر سیتی، گرنگی بە تۆرێس دەدات، لەلایەکی دیکەوە، سپۆرت ئاماژەی بەوە کردووە کە بەرشلۆنە هیچ نیازێکی نییە ئەو یاریزانە بفرۆشێت، مەگەر ئۆفەرێکی دارایی بەرچاویان پێنەگات و یاریزانەکەش ڕازی بێت بە ڕۆیشتن.
هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بەرشلۆنە پێش مۆندیال نرخی تۆرێسی بە 50 ملیۆن یۆرۆ دانابوو، بەڵام پێشبینی دەکرێت ئەم ڕێژەیە دوای گۆڵە مێژوویەکەی بەرامبەر ئەرجەنتین بەرزبێتەوە.
پاریس سانجێرمانیش بەردەوامە لە چاودێریکردنی دۆخی تۆرێس، چونکە لویس ئێنریکی ڕاهێنەر سەرسامێکی گەورەیە بە تواناکانی، پێشبینی دەکرێت بەهای بازاڕی هێرشبەرە ئیسپانییەکە بەرزبێتەوە دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی مۆندیالدا گۆڵی بردنەوە بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد.