ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان، ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ ڕێکخستنی نرخی بەنزین بە کوالێتی (نۆرماڵ) و ( موحه‌سه‌ن) و (سووپەر) چەند بڕیارێکی دەرکرد:

یەکەم -بەنزینی کوالێتی نۆرماڵ:

– نرخی فرۆشتنی بەنزینی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە کوالێتی نۆرماڵ لە بەنزینخانەکان لیتری بە 750 دینارە.

– نرخی فرۆشتنی بەنزینی بازرگانی بە کوالێتی نۆرماڵ لە بەنزینخانەکان نابێت لە 850 دینار زیاتر بێت.

– دووەم- بەنزینی کوالێتی موحه‌سه‌ن لە بەنزینخانەکان نابێت لە 1000 زیاتر بێت.

سێیەم- بەنزینی کوالێتی سووپەر لە بەنزینخانەکان نابێت لە 1200 دینار زیاتر بێت.

چورەم- کوالێتی بەنزینی نۆرماڵ و موحه‌سه‌ن و سووپەر پێویستە بە گوێرەی ڕێنماییەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بێت.