سه‌لام عه‌بدوڵڵا
نابێ گومان له‌وه بكه‌ین كه ئه‌م عێراقه‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر نه‌خشه به‌دیده‌كه‌ین به خواستی خه‌ڵك و پێكهاته‌كانی عێراق دامه‌زرابێت و هیچ به‌شدارییه‌كیشیان له دیاریكردنی سنوور و جوگرافیایدا كردبێت.
ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌ی ئه‌مڕۆ ناسراو به عێراق، هه‌رگیز وه‌كوو ده‌وڵه‌ت بوونی نه‌بووه و به خواستی براوه‌كانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی و به خواست و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان سنووری بۆ دیاریكراوه، بۆیه تا ئه‌مڕۆ به ئاشكرا ناسه‌قامگیری به‌رده‌وامی پێوه ده‌بینرێت و به گۆڕینی سیسته‌می حوكمڕانی و جۆری ده‌م و چاوه‌كان و ئایدۆلۆژیا و خواسته جیاوازه‌كانیشیانه‌وه هیچ له‌و سیمایه نه‌گۆڕاوه و به گۆڕینی ڕژێمه‌كانیش ئه‌و گرفت و پشێویه‌ی هه‌ر به به‌رده‌وامی پێوه‌دیاره.
ئێمه‌ی كوردیش كه ئه‌زموونێكی دوورودرێژ و خوێناویمان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته جۆراوجۆره‌كانیدا هه‌یه پشكی شێرمان له زه‌ره‌روزیان، ماڵوێرانی و خاپووركردنی خاكمان به‌ركه‌وتووه و قورسایی ئه‌و زوڵم و زۆره به پله‌ی یه‌كه‌م به‌ر ئێمه‌ی كورد كه‌وتووه كه به خواستی خۆمان، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، كه پێی ده‌ڵێن عێراق نه‌بووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر له بیسته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه سه‌ركردایه‌تی و ده‌مڕاستان و گه‌وره پیاوانی ئه‌م گه‌له هه‌میشه ئاماده‌كارییان بۆ لێكتێگه‌یشتن و دانووستاندن نیشان داوه، به‌ڵام هه‌رده‌م ئه‌و داوا نه‌رم و ڕه‌وایانه‌ش هه‌ر به توندوتیژی وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه، دوای ساڵانێكی دوورودرێژی خه‌بات و قوربانیدان هه‌موو به ڕووخانی ڕژێم و گۆڕینی سیسته‌می سیاسی خۆشحاڵ و به گه‌رمییه‌وه پێشوازیمان كردووه به هیوای ڕۆنانی وڵاتێكی سه‌قامگیر و فیدڕاڵ و خاوه‌ن ده‌ستوور و ئارام.
ده‌ستووری عێراقی نوێ له ساڵی 2005 خرایه به‌رده‌ستی خه‌ڵكی عێراق به پێكهاته جیاوازه‌كانیه‌وه و له سه‌دا هه‌شتای دانیشتووانی ده‌نگیان پێدا، ئێستا دوای (21) ساڵ بارودۆخی عێراق تێده‌په‌ڕێت و له‌باتی گواستنه‌وه‌ی بۆ قۆناغێكی باشتر و پێشكه‌وتووتر كه‌چی به چاوی خۆمان ده‌بینین كه عێراق ئه‌مڕۆ له‌زۆر ڕووه‌وه هیچ له‌وانه‌ی پێشووتر- سه‌باره‌ت به كورد و داوا ڕه‌واكانی- هیچ باشتر نییه، گه‌ر نه‌ڵێین خراپتره.
ئێستا كه سه‌ره‌كوه‌زیران عه‌لی زه‌یدی ده‌یه‌وێت له ناوه‌ڕاستی ته‌ممووزدا سه‌ردانی واشنتۆن بكات له‌گه‌ڵ سه‌رۆك تره‌مپ كۆببێته‌وه، پێویسته..
جارێكی تر هه‌وڵی ئه‌وه بدات كه پڕۆسه‌ی سیاسی له عێراقدا، بخاته‌وه سه‌ر شاڕێگای خۆی ئه‌ویش به جێبه‌جێكردنی ده‌ستووری (2005)، كه ئالیه‌تێكی گونجاوی بۆ عێراقێكی دیموكراتی و فیدڕاڵی و ده‌ستووری داڕشتبوو كه حكوومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی به‌غدا بڕگه گرنگه‌كانی كه عێراقی له وڵاتێكی شێواو و نادیموكراتی و ناوه‌ندگه‌راوه بكاته وڵاتێكی شارستانی و مۆدێرن كه هاووڵاتییانی بتوانن به پێكهاته جیاجیا و مه‌زهه‌ب و ئایینه جۆراوجۆره‌كانییه‌وه پێكه‌وه به یه‌كگرتووییه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه‌وه تێیدا بژین، به‌رهه‌م نه‌هات.
بۆیه پێویسته یه‌كێك له خاڵه گرنگ و جه‌وهه‌رییه‌كانی وتووێژی زه‌یدی و ترامپ ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراقی بێت كه‌وا بۆ (21) ساڵ ده‌چێت خاڵه گرنگه‌كانی به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستن به هه‌رێمی كوردستانه‌وه وه‌ك جێبه‌جێكردنی مادده‌ی (140) و یاسای نه‌وت و گاز و ئه‌نجومه‌نی فیدڕاڵی و داهاتی نه‌وت و مه‌سه‌له‌ی پێشمه‌رگه و چه‌كداركردنی و دیاریكردنی بودجه‌ی شیاو و پێویست بۆی ئه‌مانه هه‌مووی خاڵی گرنگن كه ده‌بێ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بیخاته سه‌ر مێزی گفتوگۆ و داكۆكی له جێبه‌جێكردنی بكات، كه تا ئێستا نه‌كراوه.
له ڕاستیدا ده‌ستووری (2005) ته‌نیا ڕێككه‌وتنێكی یاسایی نه‌بوو دوای قۆناغی دیكتاتۆرییه‌ت، به‌ڵكو هه‌وڵێك بوو بۆ دیزایینكردنه‌وه‌ی عێراقێك له‌سه‌ر بنه‌مای لێبورده‌یی و ئاشته‌وایی له ده‌وڵه‌تێكی داڕماودا به ویستی ئه‌وه‌ی دووباره عێراقێكی ئاره‌زوومه‌ندانه دوای كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ڕژێمی به‌عس له هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و عه‌ره‌باندن و گواستنه‌وه‌ی زۆره‌ملێ و سه‌ركوتكردن و نكۆڵی له بوونی سیاسیی كورد، بۆ ده‌وڵه‌تێكی شارستانی و دیموكرات بگوازێته‌وه.
كورد توانی له ده‌ستووردا ئه‌و ڕاستییه بسه‌لمێنێت كه كێشه‌ی كورد ته‌نیا كێشه‌یه‌كی ئه‌منی نییه یان هه‌ندێكی داوای تایبه‌ت به پێكهاته‌یه‌ك یان خۆبه‌ڕێوه‌بردنێكی كاتی، به‌ڵكو كورد توانی له ده‌ستووردا ببێته هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كی له بنیاتنانه‌وه‌ی عێراقی نوێ‌دا و فیدڕاڵیه‌تیش بووه ناوكی بنیاتسازیی عێراقێكی یه‌كگرتووی ئاره‌زوومه‌ندانه نه‌ك ده‌وڵه‌تێك له‌سه‌ر بنه‌مای زۆره‌ملێ.
عێراق ده‌بوو به‌وشێوه‌یه بێت كه ده‌ستوور ده‌یخوازێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ر كه هێزه شیعیه‌كانی عێراق ده‌سه‌ڵاتیان گرته‌ده‌ست له به‌غدا زۆربه‌ی جومگه‌كانی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانیان به‌ره‌و ئاقارێكی تر برد كه پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی ده‌ستوور بن و میكانیزمه ده‌ستوورییه‌كانیان په‌كخست كه ده‌بووه هۆی جێگیركردنی لێبورده‌یی و په‌كی مادده‌ی (140) و له‌مپه‌ریان خسته به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی و نه‌یانهێشت ئه‌نجومه‌نی فیدڕاڵی دروست بێت و مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و داهاتیان پشتگوێ خست و وڵاتیان به به‌رنامه به‌ره‌و گه‌رایی ده‌برد.
هه‌روه‌ك دادگه‌ی فیدڕاڵیشیان خسته خزمه‌ت به‌رنامه‌كانی خۆیان و دژ به هه‌رێم له زۆربه‌ی گرفته‌كاندا ده‌خسته‌گه‌ڕ.
جا بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه ناله‌باره و دیزاینكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا هه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ده‌ستوور نه ته‌نیا له‌به‌ر كورد، به‌ڵكوو له‌به‌ر هه‌موو پێكهاته جیاجیاكانی تری عێراقیش، چونكه ئه‌م گرفته یه‌خه‌ی هه‌مووانی گرتووه و به ئاشكرا عێراق به‌ره‌و ناوه‌ندگه‌راییه‌كی زۆر ترسناكتر له پێشوو ده‌برێت، بۆیه جه‌ختكردنی سه‌رۆكوه‌زیران زه‌یدی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ترامپ ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه گرنگانه بێت كه كلیلی چاره‌سه‌ری گشت گرفته‌كانه.
كورد له عێراقدا به بڕیارێكی نێوده‌وڵه‌تی له ساڵی 1991دا ناوچه‌یه‌كی ئارامی بۆ به‌دیهێنراوه كه حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و دامه‌زراوه‌كانی تری ده‌وڵه‌تی تێدا دامه‌زراندووه و خۆی تێدا به‌ڕێوه بردووه.
هه‌ربۆیه ده‌بێت ئه‌و ڕاستییه ڕه‌چاو بكرێت كه كورد خۆی ئاره‌زوومه‌ندانه گه‌ڕاوه‌ته نێو چوارچێوه‌ی عێراق به مه‌رجێك ئه‌و عێراقه وه‌كو ده‌ستووره‌كه‌ی ده‌ڵێت دیموكراتی و فیدڕاڵی و ده‌ستووری بێت گه‌ر ده‌ویسترێت عێراقێكی ئارام و سه‌قامگیر و لێبورده به‌رهه‌م بێت و چونكه بڕواش ناكرێت كورد دوای ئه‌و هه‌موو خوێن و قوربانییه له‌وه كه‌متر قبوڵ بكات و جارێكی تر خۆی دووچاری داهاتوویه‌كی نادیار بكات.
بۆ زانیاری زیاتر
https://l.facebook.com/l.php?u=https%3A%2F%2Fx.com%2Fsamjundi%2Fstatus%2F2073187650761060557%3Fs%3D48%26t%3DwGeYN3F5udbS-zZsNbpBYg%26fbclid%3DIwZXh0bgNhZW0CMTAAYnJpZBExRUt0aE1nOU9JcmdWbFZ4bHNydGMGYXBwX2lkEDIyMjAzOTE3ODgyMDA4OTIAAR6xttIIexjmQ3O-8qnjAPlgdylvCXIbgwWtA08o6ZEmJxHxo_Cw-EzjDlBJ5w_aem_1nw2FCh9Zw9jTr0R2y1HqA&h=AUC0yguS4CADzosv0aPx86WsvTdXS8cb03-ooXdjChNYQIiJ6Gbj9q3wcMDI8hz_L30MHBgU8WnO31qAS7-JCp2YnSCSN4d4XIV3TsZ3eWGFdVvDkd-MRvUpvz4GY-lMUpwbVA
https://l.facebook.com/l.php?u=https%3A%2F%2Fx.com%2Fkhaledsalih2026%2Fstatus%2F2072552434061254984%3Fs%3D48%26t%3DwGeYN3F5udbS-zZsNbpBYg%26fbclid%3DIwZXh0bgNhZW0CMTAAYnJpZBExRUt0aE1nOU9JcmdWbFZ4bHNydGMGYXBwX2lkEDIyMjAzOTE3ODgyMDA4OTIAAR405Yeri9abNYNLGXRaPToK_7kWkcw8Vwv81YqXnb7QC4ZZw9M5Na2GPRsaoA_aem_hLpfe9FtdgK6Sl-ZiF6u-g&h=AUC0yguS4CADzosv0aPx86WsvTdXS8cb03-ooXdjChNYQIiJ6Gbj9q3wcMDI8hz_L30MHBgU8WnO31qAS7-JCp2YnSCSN4d4XIV3TsZ3eWGFdVvDkd-MRvUpvz4GY-lMUpwbVA