یەکێک لەو پەرلەمانتارانەی ناوی لە لیستی گەندەڵکاران هەبوو و دەستگیر کرا، ژنە پەرلەمانتارێکی کوتلەکەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی پێشووە، بەناوی ئەشواق جبووری.

ئەشواق جبووری، بە بەهای 65 ملیۆن دۆلار دزیی و گەندەڵی کردووە.  لە عەمرە بووە، هەر کە لە مەککە هاتووەتەوە، یەکسەر دەستیکردووە بە گواستنەوەی پارەکەی بۆ هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی بیشارێتەوە.

– ئینجا، ویستوویەتی لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداوە هەڵبێت بۆ دەرەوەی عێراق. پاشان، هێزە ئەمنییەکان زانیاریی هەواڵگریان بەدەست گەیشتووە کە ئەم ژنە پەرلەمانتارە سەرقاڵی پلانێکی لەوجۆرەیە. یەکسەر فەرمانی قەدەغەکردنی گەشتکردنی بۆ دەرچوو.

 دوای ئەوەی لەو پلانەی شکست دەهێنێت و ناتوانێ بەرەو دەرەوەی وڵات هەڵبێت، یەکسەر گەڕاوەتەوە بۆ تکریت هەتا خۆی بشارێتەوە، لەوێش هەر شەوێک لە ماڵێکدا بووە بۆ ئەوەی کەس پێی نەزانێت.

– لەوێش ئۆقرە ناگرێ، هەوڵی داوە بە ئۆتۆمبێل هەڵبێت بۆ ئوردن، لەڕێگا زانیاریی پێدەگات کە خاڵی پشکنین دانراوە و باشترە بگەڕێتەوە. ئیتر، لەوێوە یەکسەر نەوەستاوە و هاتووە بۆ هەولێر.
لەلایەن هێزێکی تایبەتی کوردستان لە هەولێر لەگەڵ حەوت پەرلەمانتار و بەڕێوه‌بەری گشتیی دەستگیر کرا و ڕادەستی عێراق کرانەوە.