سه‌لام عه‌بدوڵڵا
ئێستا دوای ئه‌و ماوه دوور و درێژه‌ی كه به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردندا تێپه‌ڕی، گه‌له‌كه‌مان به نیگه‌رانییه‌وه ده‌ڕوانێته بارودۆخی هه‌رێم، چونكه ئێستا به ئاشكرا باسی نه‌مانی هه‌رێم و ئه‌م ئه‌زموونه دێرینه‌ی گه‌له‌كه‌مان دوای ئه‌و هه‌موو قوربانی و ماڵوێرانییه ده‌كرێت، به ڕاده‌یه‌ك وه‌ك مه‌ترسییه‌كی زۆر جدی سه‌یری ده‌كرێت، به تایبه‌تیش كه بارودۆخی هه‌رێمی و جیهانی له ناوچه‌كه‌دا به‌ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت و بۆنی گۆڕانكاریی گرنگ و چاره‌نووسسازی لێده‌كرێ كه به‌م بارودۆخه‌ی ئێستاوه، كه بێ په‌رله‌مان و دامه‌زراوه یاساییه‌كانی دیکەی هه‌رێمن، له به‌رژه‌وه‌ندیی ئێمه نابینرێت.
بۆیه هه‌ر چۆنێك بێت سازان له‌گه‌ڵ یه‌كدی و ده‌ستوبرد له كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان پێویسته و ده‌بێت كاری له پێشینه‌ی هه‌موو لایه‌كمان بێت. ئه‌م سازانه‌ش هیچ له با‌ڵانسی هێز له‌نێو هێزه سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌رێمدا كه خاوه‌ن سه‌نگ و پێگه و خه‌بات و جه‌ماوه‌ری خۆیانن ناگۆڕێت و مه‌ترسی بۆ هیچ لایه‌ك دروست ناكات، چونكه ئه‌وه بۆته واقیعێكی بینراو و تاڕاده‌یه‌ك ڕێزلێگیراویش – به‌تایبه‌تی- له نێوان هه‌ردوو هێزی سه‌ره‌كی نێو هه‌رێم كه خاوه‌نی هێزی تایبه‌تی “تا ئێستا” خۆیانن و سنووری ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوولاش له‌سه‌ر زه‌مینی واقیع له ڕووی جوگرافیشه‌وه تاڕاده‌یه‌كی زۆر دیاریكراوه و له‌و ڕووه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر نییه.
بۆیه مه‌سه‌له‌ی پۆسته‌كانی هه‌رێمیش هه‌رچۆنێك دابه‌ش بكرێت ناتوانێ به كردار كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و واقیعه هه‌بێت كه ڕاستییه‌كان به‌مجۆره ڕۆشن بن، ئیدی مه‌ترسیی له كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پێدانی ڕۆل به‌و ده‌ستگا گرنگ و یاساییه كه سیمبولی مانه‌وه و به‌رده‌وامبوونی هه‌رێمه له پای چی بێت! بۆیه یه‌كه‌مین هه‌نگاو بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌قبەستووه سیاسییه‌ی نێوان هێزه‌كانی هه‌رێم به كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ی هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌بێت بۆ دامه‌زراندنی حكوومه‌ت و ڕه‌وایی دانه‌وه به دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم و ڕه‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كانی دانیشتووانی هه‌رێم به‌تایبه‌تی كه ناحه‌زانی ئه‌م ده‌ستكه‌وته مێژووییه به مه‌ترسی بۆ سه‌ر خۆیانی ده‌بینن و له كار و چالاكی تێكده‌رانه‌شیان به‌رده‌وامن.
ئێستا كه هه‌ردوولا، له‌و ڕاستییه حاشاهه‌ڵنه‌گره دڵنیان كه بێ یه‌كتری ئه‌و حكوومه‌ت و په‌رله‌مانه سه‌ركه‌وتوو نابێت و ئه‌زموونیش ئه‌و ڕاستییه‌ی سه‌لماندووه، بۆیه سازانیش خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان نییه و ئه‌ركێكی نیشتمانییه.