وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، بەپێی ناوەڕۆکی پەرتووکی کار و چالاکی و چاکسازییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ساڵی ( 2019 تا 2025 ) ، بە داتا و زانیاری کۆی ئەو قەرز و پێشینانە خراوەتەڕوو کە لە ساڵانی ڕابردوودا دراوەتە هاووڵاتیان و بازرگانان.
ئاشكرای كردووە: “قەرز و پێشینەکان لای هاووڵاتییان.
سهبارهت به قهرز و پێشینهكانی(خانووبهره ، نیشتهجێبوون، كشتوكاڵ، پیشهسازی ،گهشتوگوزار ) كه له رێگای بانكهكانی سهر به بهڕێوهبهرایهتی گشتی بانكه پسپۆڕییهكان دراوه بە فەرمانبەران و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان له سهرهتای ساڵی 2008 وه تا ساڵی 2014 ، وەزارەتی دارایی و ئابووری بەردەوام بوو لەسەر پێشکەشکردنی ئەم خزمەتگوزارییانە، بەڵام دوای ساڵی 2014 بە هۆکاری قەیرانە سیاسی و ئابوورییەکان کە ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان بووەوە ئەم خزمەتگوزارییانە لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی ڕاگیران.”
ئاماژەی بەوەش داوە هەنگاوەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ سوودمەندانی قەرز و پێشینەکان لە 2019 تا 2025 بەم شێوەیە بووە:
1- بریاری لێخۆشبوونی تهواو بۆ سوودی دواكهوتنی ( 100% ی بڕی راستەقینەی قهرز.
2-درێژکردنەوە و لێخۆشبوون بە ڕێژەی (15%) لە قەرزی پێشینەی(خانووبەرە، کشتوکاڵی، پیشەسازی، نیشتەجێکردن، گەشتوگوزار) بەپێی ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران و ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی لە ساڵانی پێشووتردا بۆ چەند جارێک .
3- لێخۆشبوونی پێشینەی خانووبەرە بۆ کەسوکاری شەهیدانی شەڕی دژ بە تیرۆرستانی داعش.
4- بەخشینی سوودی پێشینەی کشتوکاڵی بۆ جوتیاران.
5- بڕی پارەی قەرزی گەڕاوە لە هەموو پێشینەکان لە ساڵی 2019 تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ دەکاتە (539 ملیار و 511 ملیۆن 489 هەزار دینار.
6- قەرزی ماوە لای هاووڵاتییان تا کۆتایی ساڵی 2025 دەکاتە نزیکەی یەك ترلیۆن و 918 ملیار و 88 ملیۆن دینار.
وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستووەتە ڕوو: “دەربارەی گەڕانەوەی قەرزی ئاسانکاریی قەبارەی قەرزەکە بە سوود و سزای دواکەوتن تا کۆتایی ساڵی 2025 نزیکەی یەك ترلیۆن و 367 ملیار و 625 ملیۆن دینارە، لە ئێستادا بە مەبەستی سوککردنی باریی دارایی سوودمەندان، وەزارەتی دارایی و ئابووری بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران سەرقاڵی دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاوە بۆ چارەسەری ئەو پرسە و گەڕانەوەی ئەو قەرزە بۆ خەزێنەی گشتی حکوومەت.”












