کاروان محەمەد سینۆ

لە وەرچەرخانێکی دراماتیکی خێرادا (کە لە کودەتا دەچوو) و چەند کاتژمێرێکی خایاند، ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا هەڵوێستی خۆی لەسەر سنووردارکردنی دەسەڵاتە سەربازییەکانی سەرۆک دۆناڵد ترامپ لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئێراندا گۆڕی. دوای ئەوەی ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو ئەنجومەنەکە دەنگی دا لە بەرژەوەندیی بڕیارێکی ناچارکەر کە داوای لە سەرۆک دەکرد هێزەکانی لە بەرەی جەنگی ئێران بکشێنێتەوە و بگەڕێتەوە بۆ کۆنگرێس بۆ بەدەستهێنانی مۆڵەت؛ ئەگەر بیەوێت بەردەوام بێت لە شەڕ لەگەڵ ئێران.
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی پیران گەڕایەوە؛ بەڵام ئەمجارە لە هەڵوێستی ڕۆژی سێشەممەی خۆی پەشێمان بووەوە و دژی بریاری سنوردارکردنی دەسەڵتە سەربارییەکانی ترامپ دەنگی دا، بەمەش ئەم بڕیارە هەوڵی دیموکراتەکانی پووچەڵکردەوە بۆ سەپاندنی سنوورداریی ناچارکەر بەسەر جووڵە سەربازییەکانی ترامپ.
ئەم گۆڕانکارییە دوای جووڵەیەکی چڕ هات کە سەرۆک ترامپ خۆی سەرکردایەتی دەکرد، کاتێک سەردانی کۆنگرێسی کرد بۆ ئەوەی کاریگەریی ڕاستەوخۆی هەبیت بەسەر ئەندامە “یاخیبووەکانی” ناو حیزبی کۆماریی خۆی، لەوانەی کە بەشداربوون لە تێپەڕاندنی بڕیارەکەی ڕۆژی سێشەممە (کە 50ئەندام دەنگیان بۆدا بوو و48 ئەندام دژی بوون).
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ترامپ لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە ڕووبەڕووبوونەوەی توندی لەگەڵ هەندێک لەو نوێنەرە یاخییبووانەی هەبووە، کە دیارترینیان سیناتۆری کۆماری (بیڵ کاسیدی) بوو، کە دوای بانگهێشتکردنی بۆ کۆشکی سپی و گفتوگۆی ڕاستەوخۆی لەگەل سەرۆک و لە جێگری سەرۆک، هەڵوێستی خۆی بە تەواوی گۆڕی. هاوکات لەگەڵ ئەم ئەم پاشەکشەیە؛ سیناتۆری کۆماریی دیار (ڕاند پۆڵ) خۆپارێزیکرد لە دەنگدان بۆ پڕژەکەی ڕژی سێشەممە. بەم شێوەیە هەردوو سیناتۆرە (یەخیبووەکە) لە بەربەرەکانی ترەمپ پەشێمان بوونەوە و ڕاستەوخۆ کاریگەرییان هەبوو لەسەرخستنی پڕۆژە نوێیەکە لەبەرژەوەندی دەستکرانەوەی سەربازیی ترامپ کە لە ئێوارەی چوارشەممەدا بە ئەنجامی 50 دەنگی بە47 دەنگی لە بەرژەوەندی ترامپ کۆتایی پێهات.
پێموایە ئەمەریکا سوور بووە لەسەر خستنی ئەم بڕیارە بۆ چەسپاندنی یەکڕیزی بەرەی ناوخۆیی؛ پێدەچی ترامپ دەیەوێت هەڵوێستێکی ئەمەریکی یەکگرتوو و بەهێز لەبەردەم (تاران)دا هەبێت بەتایبەت لە ڕییکردنی دانوستانەکانی کە ئێستا لە ئارادایە؛ چونکە کۆشکی سپی دەیەوێت “کارتی گوشار”ی سەربازی لای خۆی بهێڵێتەوە کە ڕێگەی پێبدات لە هەر کاتێکدا کەی ویستی بگەڕێتەوە بۆ شەڕ ئەگەر دانوستانەکان ئامانجەکانیان نەپێکا، ئەمەش ئەو هۆکارەیە کە ترامپی پاڵدا بۆ سەپاندنی یەکڕیزیی ڕیزەکان لە ناو حیزبی کۆماریدا.
شایەنی گوتنە.. ئەم پێشهاتە سیاسییانە هاوکاتن لەگەڵ پێشکەشکردنی داواکارییەکی فەرمی لەلایەن (ئیدارەی ترامپ)ەوە بۆ کۆنگرێس بۆ پەسەندکردنی بوودجەیەکی نوێ و گەورە کە دەگاتە نزیکەی 88 ملیار دۆلار تەرخانبکرێت بۆ تێچووی هەوڵە سەربازییەکان و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی پەیوەندیدار بە (ئێران)ەوە. لێرەدا ئەم داواکارییە داراییە یاسادانەرانی کۆماری دەخاتە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی نوێ و جیددی بۆ ڕادەی پاڵپشتی ڕاستەقینەیان بۆ ئاڕاستە سەربازییەکانی ئیدارەی ترامپ.