لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک 744 کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کراون و دەست بەسەر سەدان کیلۆگرام ماددەی قەدەغەکراودا گیراوە.

  بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاماری کار و چالاکییەکانی شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2026ـی ڕاگەیاند. بەپێی ئامارەکە، هێزە ئەمنییەکان لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک هەڵمەتەکانیان چڕتر کردووەتەوە بۆ وشککردنی سەرچاوەکانی ماددەی هۆشبەر، لەو چوارچێوەیەشدا 744 تۆمەتبار دەستگیر کراون و ڕووبەڕووی یاسا کراونەتەوە.

ئاماری دەستگیرکراوان؛ 2023 تاوەکو 2026

– ساڵی 2023:  2482 کەس دەستگیرکراون (1412 بەکارهێنەر و 1070 بازرگان)
– ساڵی 2024 لە هەولێر و دهۆک: 1568 کەس دەستگیرکراون (727 بەکارهێنەر و 831 بازرگان)
– ساڵی 2025 لە هەولێر و دهۆک: 1708 کەس دەستگیرکراون (1034 بەکارهێنەر و 674 بازرگان)
– شەش مانگی یەکەمی ئەم ساڵ: 744 کەس دەستگیرکراون، کە 482 یان بازرگانن.

تەمەنی بەکارهێنەران و بازرگانە دەستگیرکراوەکانی 2025:

– تەمەنی خوار 18 ساڵ: 1٪ کۆی دەستگیرکراوان

–  18 بۆ 30 ساڵ: 46٪ی دەستگیرکراوەکان.
–  30 بۆ 40 ساڵ: 36٪ی دەستگیرکراوەکان.
–  40 بۆ 50 ساڵ: 13٪ی دەستگیرکراوەکان.
–  50 بۆ 60 ساڵ: 4٪ی دەستگیرکراوان.
– ئافرەتان 4٪ی کۆی گشتیی دەستگیرکراوەکانی ساڵی 2025 پێکدەهێنن.

بڕی مادە دەستبەسەرداگیراوەکان

– ساڵی 2023: دوو تۆن و 825 کیلۆگرام مادە و 6056 شیت حەب.
– ساڵی 2024: 511 کیلۆگرام مادە و 20240 شیت و دەنکە حەب.
– ساڵی 2025: 922 کیلۆگرام مادە و 12194 شیت حەب.
– نیوەی یەکەمی ئەم ساڵ:  218 کیلۆگرام مادە و 1897 شیت حەب.