
خه‌بات- سه‌رهه‌نگ نه‌جمه‌دین
باله‌ی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان یه‌كێكه له‌و یانانه‌ی كه ئاستێكی به‌رز و نایاب له خوله‌كانی كوردستان پێشكه‌شده‌كات، خاتوو بێستان بێستون نوح یه‌كێكه له‌و یاریزانانه‌ی كه هه‌میشه ڕاهێنه‌ر له كاتی یاریییه‌كاندا متمانه‌ی ته‌واوی له‌سه‌ر ده‌كات، لاپه‌ره‌ی وه‌رزشی ڕۆژنامه‌ی خه‌بات له‌نزیكه‌وه ئه‌و كچه وه‌رزشوانه‌ی به‌چه‌ند پرسیارێك به‌سه‌ر كرده‌وه:
*چۆن بوو یاری تۆپی بالەت هه‌ڵبژارد؟
-یاری تۆپی بالەم هەڵبژارد چونکە کەشوهەوای تیم و ڕۆحیه‌تی هاوکاری و هاوهه‌ماهه‌نگی نێوان یاریزانه‌كان تێدا ده‌بینم، تۆپی باله وەرزشێکە پشت بە پەیوەندیی و متمانە دەبەستێت لە نێوان ئەندامانی تیمەکەدا، من لە تەمەنی پازده ساڵییه‌وه دەستم به‌یاری تۆپی باله كرد، و یه‌كه‌م ده‌ستپێكی یاریم له قوتابخانه‌كان و پاشان له فێرگه‌كان و دواتر له یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان خۆم دۆزییه‌وه، هه‌ر له‌و كاته‌وه دەستم بە پەرەپێدانی تواناکانم کرد لە ڕێگەی ڕاهێنان و بەشداریکردن لە پاڵەوانێتیە ناوخۆییەکان.
*تا چه‌ند له‌گه‌ڵ یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ئاسووده‌ی؟
-تارادیه‌كی باش له‌گه‌ڵ یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ئاسووده‌م، له‌رێگه‌ی ئه‌و یانه‌یه‌وه فێری زۆر شت بووم له ژیانی وه‌رزشیم، تا ل ه‌توانامدابێت خزمه‌تی ئه‌و یانه‌یه ده‌كه‌م.
*گرنگترین ده‌ستكه‌وتی وه‌رزشیت ؟
-گرنگترین ده‌ستكه‌وتی وه‌رزشیم له‌ساڵی 2024-2025 له‌گه‌ڵ یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان بوو، كه‌ئه‌و كات توانیمان پله‌ی سێییه‌می خولی لاوانی عێراق به‌ده‌ست بهێنین.
* ئه‌و یادگارییه وه‌رزشییه چییه كه‌هه‌میشه له‌یاری ناكه‌یت؟
-ئه‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌م به‌شداریی خول و پاڵه‌وانێتییه‌كان ده‌كه‌م، ئه‌مه‌یان بۆمن خۆشترین یادگاریی وه‌رزشییه.
*هیواو ئاوات چییه له‌نێو بواری وه‌رزش؟
– ئاواتخوازم کە پیشەیەکی وەرزشی دیار لە تۆپی بالەدا بەدەست بهێنم، تاكه خه‌ونم ئه‌وه‌یه نوێنه‌رایه‌تی كوردستان بكه‌م له‌پاڵه‌وانێتییه‌كانی ده‌ره‌وه ، هەروەها بتوانم ببمه یاریزانێکی کاریگەر لەناو تیمەکەدا.
*چۆن خولیای وه‌رزشی تۆپی باله بوویت؟
– سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی وەرزشیم وەکوو خولیایەک بوو، پاشان گۆڕا بۆ خولیای ڕاستەقینە کاتێک هەستم بە خۆشی و ڕۆحی تیمی و هاوهه‌ماهه‌نگی کرد، بە تێپەڕبوونی کات بۆم دەرکەوت کە وەرزش بەشێکی گرنگ وسه‌ره‌كییه له نێو ژیانمدا.