دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا دووپاتی دەكاتەوە جەنگ بە تەواوی ئێرانی لاواز كردووە، هەروەها دووپاتیشی دەكاتەوە ئێران هیچ پارەیەكی بە دەستەوە ناگرێت تەنانەت 10 سەنتیش.
ئەمڕۆ هەینی 19ی حوزەیران دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا دوو پەیامی جیاوازی لە ترووس سۆشیال بڵاوكردووەتەوە و لە یەكەمیان دەڵێ،”جەنگی ئێران لاواز كردووە، هێزی ئاسمانی، هێزی دەریایی، دژە فڕۆكە و رادار، تەنانەت هیچ شتێكی نەماوە، كەچی دیموكراتەكان دەڵێن ئێستا بارودۆخی ئێران لە چوار مانگ لەمەوبەر باشترە، ئایا ماقووڵە لەو سزایە دەربازیان بێت، ئەم دەبەنگییە چییە؟”.
لە پەیامی دووەمی دۆناڵد ترەمپ دەڵێ، “بە نائومێدی كۆنەبووینەوە، ئێران ئەمەی كردووە، كاری ئەوان تەواو بوو، 60 رۆژی داهاتوو بەسەر دەبەین، هیچ پارەیەك بەدەستیان ناگات، تەنانەت 10 سەنتیش”.
