زەردەشت و زانیار هێرش دوو برانه‌ به‌مدواییه‌ بەشدارییان كرد لە پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی کیک بۆکسینگ لە وڵاتی ئێران، كه‌ 30 وڵات به‌شدارییان كردبوو، ئه‌و دوو برایه‌ توانییان به‌ ئه‌نجامێكی دڵخۆشكه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه‌ كوردستان.
زه‌رده‌شت هێرش له‌باره‌ی به‌شداریكردنه‌كه‌ و ڕكابه‌رییه‌كان گوتی: توانیم بە لێدانێكی یەکلاکەرەوە مەڵاشوی یاریزانی بەرامبەرم بشکێنم و کۆتایی پێ بێنم و ببم بە خاوەنی پشتێنی ئاڵتونی، هه‌روه‌ها گوتی: بەشداریم لە 35 پاڵەوانێتی کردووە، له‌ 34 پاڵەوانێتی پلەی یەکەمم بەدەستهێناوە و خاوەنی 6 پشتێنی ئاڵتونیم، تاکو ئێستا لە چەندین وڵاتی جیا جیا بەشداری پاڵەوانێتیم کردووە، هیچ کەسێک سپۆنسەری نەکردوم تەنها دایک و باوک و ڕاهێنەرەکەم محه‌مه‌د پشتیوان، ئەوان تاکە پاڵپشتی ژیانم بوونە، هەمو خه‌رجیی پاڵەوانێتییه‌کەم لەسەر خۆم بووە.
زه‌رده‌شت زیاتر ده‌ڵێ: گەر یارمەتی بدرێم بەشداری دەکەم لە پاڵەوانێتی ئاسیا كه‌ له‌ وڵاتی ئیندۆنیسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سه‌باره‌ت به‌ برایه‌كه‌ی دیكه‌ی، زانیار هێرش، تەمەنی 12 ساڵە، ئه‌ویش بەشداربوو لە پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی لە وڵاتی ئێران و توانی بەسەر دوو ڕکابەری سەر بکەوێت و پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت، خاوەنی 18 یارییە، له‌هەمووی پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە و خاوەنی 5 پشتێنی ئاڵتونییە و تاکو ئێستا هیچ کەسێک یارمەتی نەداوە تەنها زەردەشتی برای و باوکو دایکی.