یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا، عومەر ئارتانی ناوبژیوانی سۆماڵی ڕاسپارد بۆ ناوبژیوانیكردنی یارییە چاوەڕوانکراوەکەی جامی سوپەری ئەورووپا كه‌ لە نێوان هه‌ردوو یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی و ئەستۆن ڤێلای ئینگلیزی لە شاری سالزبۆرگ به‌ڕێوه‌بچێت. به‌مه‌ش ئارتانی سۆماڵی دەبێتە یەکەم ناوبژیوانی ده‌ره‌وه‌ی كیشوه‌ری ئه‌ورووپا لە مێژوودا کە ناوبژیوانی یاریی بکات.