دوێنێ دووشهممه 8ی حوزهیرانی 2026، لە چلەمین ڕۆژی کۆچی دوایی بیرمەندی بواری فەلسەفە دکتۆر فاروق ڕەفیق، لەلایەن (کوردستان کرۆنیکاڵ) و (گۆڤاری ئاوەز) و بە چاودێریی نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت، مەراسیمێکی شایستە لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵا بەڕێوەچوو.
شایەنی باسە لە مەراسیمەکەدا، کە بەشێکی زۆر لە نووسەران، ڕۆشنبیران و بیرمەندانی کورد تێیدا ئامادە بوون، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری بە نوێنەرایەتیی سەرۆکی حکوومەت وتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا ئاماژەی بە ڕۆڵی گرنگی دکتۆر فاروق ڕەفیق دا لە بواری فیکر و فەلسەفەدا. هاوکات چەند وتارێکی دیکەی گرنگ لەبارەی فەلسەفەی کۆمەڵایەتی و ژیانی ڕاستینەی کۆچکردوو لەلایەن کەسایەتییە دیارەکانی وەک (سەرۆ قادر، میران ئەبراهام، جان دۆست، دانا ئیسماعیل، و دکتۆر عەبدولخالق یەعقوبی کە هاوکاری کۆچکردوو بوو لە ژۆرناڵی ئاوەز) پێشکەش کران.
لهپاڵ ئهمانهشدا، دوو فیلمی دۆکیۆمێنتاری لەبارەی ژیانی کۆچکردوو نیشان دران، و لە کۆتاییدا خاتوونێکی بنەماڵەکەیان بەناوی (ئەفسانە مستەفا) بە پێشکەشکردنی وتاری بنەماڵە، کۆتایی بە مەراسیمەکە هێنا.











