ئەمڕۆ شەممە 23ی 5ی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای حکوومەت، بەرەو بەغدا بەڕێ کەوت.
سەرۆکی حکوومەت لە بەغدا، لەگەڵ سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆ دەبێتەوە.
لە کۆبوونەوەکاندا، وێڕای گفتوگرکردن لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە، چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور، تاوتوێ دەکرێت.