
خه‌بات: هاوار مورتكه‌یی
نیلگراسی دیلما Neilgrace Labadia Delim خانمه شه‌تڕه‌نجزانێكی لاوی فلپینه، هێشتا ته‌مه‌نی نه‌بۆته 16 ساڵ، به‌ڵام خه‌ونی گه‌وره‌ی هه‌یه كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا ببێته خاوه‌ن بڕوانامه‌ی گراندماسته‌ری ئافره‌تان كه به‌رزترین بڕوانامه و ناسنامه‌ی شه‌تڕه‌نجه، دیلما له دیمانه‌یه‌كی لاپه‌ڕه‌ی وه‌رزشی ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه تاكه كێشه‌ی ئه‌و نه‌بوونی ڕاهێنه‌رێكی ئه‌كادیمییه، كه زۆر به‌زه‌حمه‌ت له وڵاته‌كه‌ی ده‌ستده‌كه‌وێت.
نیلگراسی دیلما ده‌ڵێت: شه‌تڕه‌نجم زۆر خۆشدەوێت، به‌رده‌وام یاری ده‌کەم، بەڕاستی دەمەوێت باشتر بم، ئێستا له ته‌مه‌نی خۆمدا ده‌مه‌وێ ببمه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی (WGM) و دواتریش گراندماسته‌ری ئافره‌تان، دەزانم ئه‌مه سەختە بۆ من، لەبەرئەوەی ڕاهێنەرێکم نییە، بەڵام باوەڕم بە خۆم هەیە کە دەتوانم ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت بکەم، هیوادارم کەسێک هەبێت بتوانێت یارمەتیم بدات بۆ باشترکردنی ئاسته‌كه‌م له شەترەنج، لێره گه‌ر كارێكت نه‌بێت نا‌توانیت ڕاهێنه‌ر بگریت، چونكه پاره‌یه‌كی زۆری ده‌وێت، كه‌سی خۆبه‌خشیش نییه، یان سه‌نته‌رێك به خۆڕایی نییه، ئه‌مانه ڕێگرن له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنی شه‌تڕه‌نج.
دواتر ئه‌و كچه شه‌تڕه‌نجزانه قلپینییه كه یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی قوتابخانه‌كانه له فلپین بۆ خوار 16 ساڵی، ده‌ڵێت: زۆر شێتانه عه‌شقی شه‌تڕه‌نج بووم، ناتوانم واز له‌و یارییه بهێنم، داهاتووی خۆم و دواڕۆژم له شه‌تره‌نج ده‌بینمه‌وه، ده‌زانم له‌م جیهانه‌دا كه‌سانی خۆبه‌خش هه‌نه ده‌توانن یارمه‌تیم بده‌ن، ئه‌گه‌ر به شێوه‌ی ئۆنلاینیش بێت ده‌توانم سوودیان لێوه‌رگرم، حه‌زده‌كه‌م كه‌سێك ئه‌و نیازه‌ی هه‌یه ده‌توانێت له ڕێگای ژمارەی ته‌له‌فۆنی وه‌تشئه‌پمه‌وه په‌یوه‌ندیم پێوه‌بكه‌م: 09659221262، له وڵاته‌كه‌ی من ته‌نها له پایته‌خت گرنگی به شه‌تڕه‌نج ده‌درێت و له‌وێ خاوه‌ن توانای به‌رزمان هه‌یه، به‌ڵام دووره ده‌سته‌كان ناتوانن سوود له‌مه وه‌رگرن.