ئەمڕۆ شەممە 9ـی 5ـی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ تورکیا، لە شاری ئیستانبوڵ، لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆ بووەوە.

لە کۆبوونەوەدا، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

لە بەشێکی دیکە گفتوگۆکاندا، هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵ تاوتوێ کرا .

هەروەها جەخت لە گرنگی ئەنجامدانی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان و بەستنەوەی وڵاتانی کەنداو و عێراق و هەرێمی کوردستان بە تورکیا و ئەورووپا لە ڕێگەی هێڵی ئاسنینەوە کرا.