سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 09ـی ئایاری 2026، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە کۆشکی “دۆڵمە باخچە” لە شاری ئیستانبوڵ، لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەەکدا پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری تورکیا
هەر ئەمڕۆ، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ئیستانبوڵ بە جیا لەگەڵ یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبووەوە.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگریی تورکیا
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەیانیی ئەمڕۆ، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە شاری ئیستانبوڵ و بڕیارە لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە، وزە و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای دیکەی تورکیاش کۆببێتەوە.