
خەبات: تریفە ئازاد
ژینگە لە هەر وڵاتێك وەك كۆڵەكەی نیشتمان لە سەردەمێكدا كە جیهان بەدەست قەیرانی گۆڕانی كەشوهەواوە دەیناڵێنێت، پرسی ژینگەپارێزی لە هەرێمی كوردستان لە پرسێكی لاوەكییەوە گۆڕاوە بۆ ئەولەوییەتێكی باڵای نیشتمانی. حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كابینەی نۆیەم بە سەرۆكایەتی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، ژینگەی وەك بەشێكی دانەبڕاو لە ئاسایشی نیشتمانی و ئابووری سەیر دەكات.
لێرەدا؛ وردەكاریی ئەو دیدگا ستراتیژییە و هەنگاوە كردەییانە دەخاتە ڕوو كە بۆ پاراستنی سروشتی كوردستان نراون.
كوردستان بەرەو ژینگەیەكی پاك و تەندروست
لە چوارچێوەی گرنگیدانی بەردەوامی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە كەرتی ژینگە، و لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەكانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەت، جەخت لە ستراتیژیەتی نەگۆڕی حكوومەت كراوە بۆ پاراستنی ژینگەی كوردستان وەك بنەمایەكی سەرەكی بۆ بەردەوامیی ژیان. لەم ڕووەوە، تەئكید كرایەوەتەوە كە پاكڕاگرتنی ژینگە بەشێكی دانەبڕاوە لە پاراستنی تەندروستی گشتی، و سروشتی كوردستانیش ئەمانەتێكی مێژوویی و بەرپرسیاریەتییەكی نیشتمانی و ئەخلاقییە كە دەكەوێتە سەر شانی هەموو تاكێكی كۆمەڵگە.
کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە پاڵپشتیی ڕاستەوخۆی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ، لە هەڵمەتێکی نیشتامانی بەرفراوان؛ كار سەر كۆمەڵێك دەستكەوتی گرنگ كراوە كە لە ڕێگەی جێبەجێكردنی پڕۆژە ستراتیژییەكانەوە بەدەست هاتوون، لەوانە:
“پشتێنەی سەوزایی”، “پڕۆژەی ڕووناكی”، هەڵمەتە بەردەوامەكانی چاندنی نەمام و فراوانكردنی ڕێژەی سەوزایی، دروستكردنی پۆندەكان بۆ كۆكردنەوەی ئاو، كەمكردنەوەی بەرچاوی ژمارەی موەلیدە ئەهلییەكان و سەپاندنی ڕێكاری یاسایی بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەی دەبنە هۆی پیسبوونی ژینگە. ئەنجامی بڕیار و ڕێنماییەكان بۆ داخستنی پاڵاوگە نایاساییەكان و ئەو سەرچاوانەی كوالێتی هەوایان تێكدەدا لە هەرێمی كوردستان ، ئەوەی لە ئێستادا هەوای هەولێری پایتەخت بەپێی ستانداردە جیهانییەكان پاك ببێتەوە و كوالێتییەكەی بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز ببێتەوە. بە پێویستیش دەزانرێت کە زانكۆ و ناوەندە ئەكادیمییەكان، لە لایەن خۆیانەوە، لە ڕێگەی ئەنجامدانی كۆنفرانسی زانستی و پێشكەشكردنی توێژینەوەی تایبەت، ئەم گۆڕانكارییە گەورانە بخەنە ڕوو.
بەداخەو.. ناچار پێویستە لێرەدا ئاماژە بەو دیاردە ناشارستانییە بکەین لە كاتی گەشت و سەیرانەكاندا، كە بەشێك لە هاووڵاتییان و گەشتیاران ڕەچاوی پاكوخاوێنیی شوێنە گشتی و گەشتیارییەكان ناكەن و پاشماوەكانیان بەجێدەهێڵن. ئەم ڕەفتارە، سەرباری ناشرینكردنی سیمای نیشتمان، هەڕەشەیەكی جدییە بۆ سەر ژیانی مرۆڤ و بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە مەترسیدارەكان. بۆ ئەم مەبەستە، لیژنەی تایبەتمەندی ژینگە، كە لە نوێنەرانی سەرجەم دامودەزگاكانی حكوومەت پێكهاتووە، ڕاسپێردراون كە وێڕای بەردەوامیدان بە هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتییان، توندترین ڕێكاری یاسایی بەرامبەر هەموو ئەوانە بگرێتە بەر كە دەبنە هۆی پیسكردنی ژینگە.
داوا لە هاووڵاتییان كراوە؛ وەك ئەركێكی مرۆیی، نیشتمانی و ئایینی، پاكوخاوێنیی ژینگە بپارێزن، پاشماوە و زبڵ لە دوای خۆیان بەجێنەهێڵن و هاوكاری تیمەكانی ژینگەپارێزی و شارەوانی بن بۆ پاك ڕاگرتنی سروشتی بەنداوەكان و شوێنە گەشتیارییەكان.
ئامانجی سەرۆکی حکوومەتی کوردستان لەم هەڵمەتە نیشتمانیە ئەوەیە كە كوردستان وەك هەرێمێكی نموونەیی و ژینگەدۆست لەسەر ئاستی عێراق ناوچەكە بمێنێتەوە و داواش لە هاوڵاتیان دەكرێت وەك ئەركێكی نیشتمانی و ئەخلاقی هاوكاری دام و دەزگا فەرمی و نیشتمانییەكان بن بۆ پاراستنی سروشت و ژینگەی كوردستان و ئاراستەکردنی كوردستان بەرەو ژینگەیەكی پاك و تەندروست و گەشتیار.
هەڵمەتێکی نیشتامانی بەرفراوان و پاراستنی سروشت و ژینگەی كوردستان
پاكڕاگرتنی ژینگە بە ئەركێكی نیشتمانی دادەنرێت و بەشێكی دانەبڕاوە لە تەندروستیی گشتی، و پاراستنی سروشتی كوردستانیش ئەمانەتێكی مێژوویی و بەرپرسیاریەتییەكی نیشتمانی و ئەخلاقییە كە دەكەوێتە سەر شانی هەموو تاكێكی كۆمەڵگەدا . بە ڕەچاوكردنی ئەم ڕاستییە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی ڕێزدار مەسروور بارزانی، ژینگەی وەك بنەمایەكی سەرەكی بۆ بەردەوامیی ژیان و گەشەپێدانی بەردەوام دەستنیشان كردووە. لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەكانی جەنابی سەرۆكی حكوومەت، كۆمەڵێك هەنگاوی كردەیی نراون؛ لە داخستنی پاڵاوگە نایاساییەكانەوە تا سەپاندنی سزای توند بەسەر ئەوانەی سروشتی كوردستان پیس دەكەن.
فەرمان و ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ستراتیژیەتی و گرنگیدانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە لە پاراستنی ژینگە وەك بنەمایەكی سەرەكی بۆ بەردەوامیی ژیان، هەروەها پاككڕاگرتنی ژینگە بەشێكی دانەبڕاوە لە تەندروستی گشتی.
دەستكەوتە ژینگەییەكانی کوردستان، بە پاڵپشتی راستەوخۆی ڕێزدار مەسروور بارزانی، لە ڕێی جێبەجێكردنی پڕۆژە ستراتیژییەكانی وەك “پشتێنەی سەوزایی”، “پڕۆژەی ڕووناكی”، چاندنی نەمام و فراوانكردنی ڕێژەی سەوزایی لە هەرێمی كوردستان و دروستكردنی بەنداو و پۆندەكان و كوژاندنەوەی ڕێژەیەكی زۆری مولیدەكان و ئیجرائات وەرگرتن لەگەڵ ئەو ئۆتومبێلانەی كە دەبنە هۆكاری پیسبوونی ژینگە بوون و…هتد. ئەمانە هەموویان هەنگاوی گەورەن کە نراون لە پێناو پاراستنی ژینگەی کوردستان. لە ئەنجامی بڕیار و ڕێنماییەكان بۆ داخستنی پاڵاوگە نایاساییەكان و ئەو سەرچاوانەی کە دەبوونە هۆی پیسبوونی هەوا، کاریگەری زۆر ئەرێنییان هەبووە لە پاراستن و پاککردنەوەی هەوای کوردستان، لە ئێستادا هەوای هەولێری پایتەخت بەپێی ستانداردە جیهانییەكان پاكبووەتەوە و كوالێتییەكەی بە شێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە.
دیدگای مەسروور بارزانی بۆ ژینگەپارێزی لە هەرێمی كوردستان
یەکەم: بەردەوامی لە ژینگە پارێزی
دیدگای سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ژینگە تەنها لە چوارچێوەی “چاندنی نەمام”دا نییە، بەڵكو دیدگای بەڕێزیان دیدگایەكی فەلسەفی و ئابووریی بەردەوامە (Sustainability) لەم دیدگایەدا مەسروور بارزانی پێی وایە:
1)- پاراستنی ژینگە پاراستنی ناسنامەی نیشتمانییە.
2)- ئێمە تەنها میراتگری ئەم سروشتە نین، بەڵكو ژینگە و سروشت ئەمانەتێكە دەبێت بۆ نەوەكانی داهاتوو بپارێزرێت.
3)- -بڕوای وایە بەبێ ژینگەیەكی پاك، ناتوانرێت ئابوورییەكی بەهێز و مرۆڤێكی تەندروست بونیاد بنرێت.
دووەم: هەنگاوە كردەییەكانی سەرۆك وەزیران بۆ ژینگە پارێزی
وەك سەرۆكی دەسەڵاتی جێبەجێكردن، مەسروور بارزانی چەندین بڕیاری بوێر و ستراتیژی داوە:
1)- لە بارەی یاسا و ڕێساكان: توندكردنەوەی ڕێنماییە ژینگەییەكان بۆ كارگەكان و پڕۆژە پیشەسازییەكان.
2)- لە بارەی دامەزراوەیی كردن: پشتگیریكردنی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە و پێدانی دەسەڵاتی زیاتر بۆ چاودێریكردن.
3)- لە بارەی كەمكردنەوەی گازی ژەهراوی: گوشار خستنە سەر كۆمپانیاكانی نەوت بۆ كەمكردنەوەی سووتاندنی گازی یاوەر (Flare Gas) و گۆڕینی بۆ وزە.
سێیەم: پڕۆژە ستراتیژییەكانی مەسروور بارزانی لە كابینەی نۆیەم کە هاوکاری ژینگەپارێزی دەکەن
لە ماوەی كابینەی نۆیەمدا، چەندین پڕۆژەی گەورە جێبەجێ كراون یان لە قۆناغی جێبەجێكردندان:
1)- پڕۆژەی بەنداو و پۆندەكان: دروستكردنی دەیان پۆند و بەنداو بۆ كۆكردنەوەی ئاوی باران و بوژاندنەوەی ئاوی ژێرزەوی كە ئەمەش بووە هۆی ئەوەی كە ڕێژەی سەروزایی زیاتر بێت.
2)- وزەی نوێبووەوە: دەستپێكردنی پڕۆژەی وێستگەكانی كارەبا بە وزەی خۆر لە هەولێر، دهۆك و سلێمانی وای كرد كە كەش و هەوای كوردستان پاك بێت و ژینگەیەكی تەندروستمان هەبێت..
3)- كەمكردنەوەی پیسبوونی هەوا: پڕۆژەی گۆڕینی گازی یاوەری كێڵگە نەوتییەكان بۆ كارەبا، كە یەكێكە لە گەورەترین پڕۆژە ژینگەییەكانی ناوچەكە.
4)- پێوانەكردنی كوالێتی هەوا: دانانی وێستگەی پێشكەوتوو بۆ چاودێریكردنی ئاستی پیسبوونی هەوا لە شارە گەورەكان.
چوارەم: سوودەكانی ژینگەپارێزی بۆ مرۆڤ و سروشت
ژینگەپارێزی تەنها بۆ جوانی نییە، بەڵكو سوودی بنەڕەتی هەیە:
1) بۆ مرۆڤ: كەمكردنەوەی نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەناسە، شێرپەنجە و زیادكردنی تەمەنی تێكڕای مرۆڤ.
2) بۆ سروشت: پاراستنی فرەچەشنی زیندەیی (Biodiversity)، ڕێگریكردن لە لەناوچوونی ئاژەڵە كێوییەكان و پاراستنی دارستانە سروشتییەكان.
پێنجەم: كاریگەری ژینگە لەسەر گەشتوگوزار و ئابووری هەرێمی كوردستان:
1) گەشتوگوزاری سەوز: كوردستان خاوەنی سروشتێكی ناوازەیە؛ پاراستنی ئەم سروشتە دەبێتە هۆی ڕاكێشانی گەشتیاری بیانی و زیادكردنی داهاتی ناوخۆ كە ئەمەش ساڵانە حكومەتی هەرێمی كوردستان بە پلانی جۆراو جۆر پێشوازی لە گەشتیارانی دەكات..
2) ئاسایشی خۆراك: ژینگەیەكی پاك و خاكی بەپیت و ئاوی بێگەرد، بنەمای گەشەپێدانی كەرتی كشتوكاڵن كە كۆڵەكەیەكی ئابووریی كوردستانە.
3) هەلی كار: پڕۆژە ژینگەییەكان (وەك ڕیسایكلین و وزەی خۆر) هەزاران هەلی كاری نوێ بۆ گەنجان دەڕەخسێنن.
شەشەم: زیانەكانی پیسبوونی ژینگە لەسەر كوردستان
پیسبوونی ژینگە باجێكی قورسی هەیە:
1)- زیانی مرۆیی: زیادبوونی خەرجییە تەندروستییەكانی حكوومەت و هاووڵاتیان بەهۆی نەخۆشییە ژینگەییەكانەوە.
2)- زیانی ئابووری: وشكەساڵی و پیسبوونی خاك دەبێتە هۆی پاشەكشەی كشتوكاڵ و كۆچی گوندنشینان بۆ شارەكان، ئەمەش بارگرانی لەسەر ژێرخانی شار دروست دەكات.
3)- داهات: پیسبوونی ناوچە گەشتیارییەكان داهاتی ئەو كەرتە سفڕ دەكاتەوە.
حەوتەم: بنەماكانی ژینگەپارێزی
بۆ ئەوەی كۆمەڵگەیەكی ژینگەدۆستمان هەبێت، دەبێت كار لەسەر ئەم سێ بنەمایە بكەین:
1)- كەمكردنەوە (Reduce): كەمكردنەوەی بەكارهێنانی پلاستیك و وزە.
2)- دووبارە بەكارهێنانەوە (Reuse): بەكارهێنانەوەی ئەو كەرەستانەی كە دەكرێت سوودیان لێ ببنرێتەوە.
3)- دووبارە بەرهەمهێنانەوە (Recycle): گۆڕینی پاشماوەكان بۆ ماددەی خاو.
هەشتەم: پلانی پێشنیاركراو بۆ جێبەجێكردنی پرۆسەی ژینگەپارێزی
ئەمە پلانێكی ستراتیژییە بۆ ئاییندە:
1)- دیجیتاڵكردنی چاودێری: بەكارهێنانی سۆفتوێر و سێنسەر بۆ چاودێریكردنی كارگەكان بە شێوەی ئۆنلاین.
2)- شارە سەوزەكان: ناچاركردنی پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون كە دەبێت ڕێژەی سەوزاییان لە %25 كەمتر نەبێت.
3)- گواستنەوەی گشتی: پەرەپێدانی پاسی كارەبایی و شەمەندەفەر بۆ كەمكردنەوەی دووكەڵی ئۆتۆمبێل.
4)- كشتوكاڵی زیرەك: بەكارهێنانی سیستەمی ئاودێری مۆدێرن بۆ دەستگرتن بەسەر سەرچاوە ئاوییەكاندا.
نۆیەم: هۆشیاركردنەوە و هاندانی خەڵك
حكوومەت بە تەنها ناتوانێت ژینگە بپارێزێت، پێویستی بە هاوكاری هاووڵاتیانە:
1)- پەروەردە: تێكەڵكردنی وانەی ژینگەپارێزی بە پرۆگرامەكانی خوێندن لە باخچەی ساوایانەوە.
2)- میدیا: ئەنجامدانی كەمپەینی بەردەوام لە میدیاكان بۆ ناساندنی مەترسییەكانی پیسبوونی ژینگە.
3)- سزا و پاداشت: دانانی سیستەمێكی سزای دارایی بۆ سەرپێچیكاران و پاداشتی دارایی یان باجی كەمتر بۆ ئەو كارگە و پڕۆژانەی دەبنە ژینگەدۆست.
4)- كاری خۆبەخشی: پشتگیریكردنی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی بۆ ئەوەی خەڵك لە پرۆسەی نەمامچاندن و پاككردنەوەی سروشتدا بەشدار بن.