ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی لە یانەی ڕیال مەدرید قۆناغێکی پڕ لە گێژاوی بەسەر دەبات، هێشتا نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی چارەسەر نەکراوە لە کاتێکدا نیشانەکانی ناڕەزایی لە زیادبووندایە کە هەندێکجار وای لێدەکات هەڵسەنگاندن بۆ داهاتووی خۆی بکاتەوە.
ڕۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، داهاتووی ڤینیسیۆس لە یانەی ڕیال مەدرید جارێکی دیکە گومانی لەسەرە، دوای ئەوەی پێشتر ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی، بەڵام ئێستا بە جۆش و خرۆشەوە نییە بۆ بەردەوامبوون.
هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ڤینیسیۆس لە داهاتووی خۆی لەگەڵ ڕاهێنەری داهاتوودا نادیارە، چونکە کێشەیەکی گەورەی لەگەڵ ئەلۆنسۆدا هەبووە، ئێستاش هیچ گەرەنتییەک نییە کە ئاربێلۆ لە وەرزی داهاتوودا وەک کاپتن بیهێڵێتهوه، بۆیه ڤینی پێی باش بووه جارێ گفتوگۆكان ڕابگرێت.