سه‌لام عه‌بدوڵڵا
بۆ ماوه‌ی زیاتر له مانگێك جه‌نگ له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له‌لایه‌ك و ئێران له‌لایه‌كی دیكه به‌رده‌وام بوو، و ئێستاش هه‌ردوولا ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر وتووێژ له ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاكستان و به‌ناوه‌ندگیریی سه‌ره‌ككۆماری ئه‌و وڵاته دوێنێش، شه‌ممه، نێرده‌ی هه‌ردوولا گه‌یشتنه پاكستان و پڕۆسه‌كه ده‌ستیپێكرد.
به‌پێی ئه‌و دوو پڕۆپۆزه‌ڵه‌ی هه‌ردوولا پێشكه‌شی یه‌كتریان كردووه، بۆچوونه‌كان زۆر له یه‌كه‌وه دوورن و جیاوازن، هه‌رچه‌ند ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وان نێردراوه، زۆر جیاوازه له‌وه‌ی لای خۆیان بڵاویانكردۆته‌وه به‌ڕاده‌یه‌ك گه‌ر به‌وشێوه‌یه بێت ئه‌وا هیچ ده‌رچه‌یه‌كی بۆ ڕێككه‌وتنی تێدا به‌دی ناكرێت.
له ماوه‌ی ئه‌م شه‌ڕه‌دا زیانێكی زۆر به خودی ئێران و ته‌واوی ناوچه‌كه گه‌یشتووه، هه‌روه‌ك زیان به ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكاش گه‌یشتووه و گه‌ر هه‌وڵێكی جددیش بۆ ڕاگرتنی ئه‌و شه‌ڕه و ڕێككه‌وتن نه‌درێت ئه‌وا زیانه‌كانی یه‌كجار زیاتر و وێرانكه‌رتر ده‌بن و دوور نییه ئه‌و شه‌ڕه په‌ل بۆ وڵاتانی تریش بكێشێ و چه‌كی زیاتر و قیڕكه‌رتریشی تێدا به‌كاربهێنرێ، بۆیه هه‌موو ناوچه‌كه به نیگه‌رانی و هیواوه له‌و دانوستاندنه ده‌ڕوانن و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازن.
هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌كه‌وه هه‌ڵوێستی خۆی به ئاشكرا دیاری كردووه كه نایه‌وێ ببێته به‌شێك له‌و جه‌نگه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پریشكی جه‌نگه‌كه هه‌ر هه‌رێم و ناوچه‌كه‌شی گرتۆته‌وه و قوربانی نه‌خوازراوی لێكه‌وتۆته‌وه، ڕاسته ئێران وه‌ك وڵات، له جه‌نگدا پشوودرێژی و سه‌بر و ته‌حه‌مولی زۆره له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شه‌ڕی ئه‌مڕۆكه ته‌كنیك و ته‌كنه‌لۆژیا و ژیری ده‌ستكردیش ده‌ستی باڵای تێدا هه‌یه ئه‌ویش كاریگه‌ری زۆر و چاره‌نووسسازی له شه‌ڕدا هه‌یه.
هه‌ربۆیه ته‌نیا سه‌بر و ته‌حه‌مول و ئایدۆلۆژیا ئه‌و ڕۆڵه كاریگه‌ره ناگێڕێت و چاره‌نووسی جه‌نگ دیاری ناكات هه‌تا ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر هه‌ق و ڕاستیش بووبێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به چاوی پڕ هیوا و گه‌شبینیه‌وه له‌و دانوستاندنه ده‌ڕوانین، هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی بۆ ده‌خوازین، چونكه ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك ئه‌و ڕاستییه بزانێت كه سه‌دان كاژێری وتووێژی سه‌خت و پێچاوپێچ گه‌لێك چاكتره له چه‌ند خوله‌كێك جه‌نگ كه ڕه‌نگه به كاره‌ساتێكی مه‌زن و قڕكه‌ر كۆتایی بێت.
له كۆتاییدا وه‌ك كلاوس نۆن كلاوزفيتز ده‌ڵێت: ((جه‌نگ هه‌ر به‌رده‌وامی سیاسه‌ته به‌شێوازێكی تر)).
كه دانوستاندنه، بۆیه ئێمه‌ش هیوادارین كۆتایی ئه‌م جه‌نگه هه‌ر به وتووێژ دانووستاندن بگاته ئه‌نجام.
=======================