سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی هەستانەوە، پهیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردهوه.
له پهیامهكهی مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان هاتووه: “بە بۆنەی جەژنی هەستانەوە (قیامە)ی حەزرەتی مەسیح (دروودی خودای لە سەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت کریستیيانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.”
ئهمهی خوارهوه دهقی پهیامهكهی سهرۆكی حكوومهته:
بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە (قیامە)ی حەزرەتی مەسیح (دروودی خودای لە سەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت کریستیيانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم جەژن ببێتە مایەی ئاشتی و سەقامگیری و کۆتاییهاتنی شەڕ و نەهامەتی لە کوردستان و ناوچەکەدا.
لەم بۆنەیەدا، جەخت لە پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە پتەوکردنی زیاتری كولتووری بەیەکەوەژیان و تەبایی لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان دەکەینەوە.
جەژنتان پیرۆز بێت و هەردەم لە خۆشی و تەندروستیدا بن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
2026/4/5