شەوی ڕابردوو، هێرشێکی درۆنی ئێران توانی سیستمی بەرگریی ئاسمانی سعودیە ببەزێنێت و بگاتە بەشێکی گرنگی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەو وڵاتە و ئاگر کەوتووەتەوە.

 ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بە پشتبەستن بە کۆمەڵێک سەرچاوە لە نێو بڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سعودیە، ئەوەی پشتڕاستکردووەتەوە دوو درۆنی  ئێرانی توانیوویانە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ببڕن و خۆیان کێشاوە بە ناوچەیەکی پارێزراوی باڵیۆزخانە کە بەڕۆژ سەدان کەس تێدا کاردەکەن.

ڕۆژنامەکە هیچ زانیارییەکی بڵاونەکردووەتەوە لەبارەی زیانە مرۆییەکانی هێرشەکە، بەڵام ئەوەی خستووەتەڕوو کە بەهۆی هێرشەکەوە ئاگر کەوتوونەتەوە.

  بەهۆی هێرشەکەوە زیانێکی زۆر بەر سێ نهۆمی باڵیۆزخانەکە و ئۆفیسێکی هەواڵگریی گەیشتووە.