مەسرور بارزانی پەیامێکی لەبارەى هێرشی درۆنی بۆ سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک بڵاو کردەوە و ئەمەى خوارەوە دەقەکەیەتی:

هێرشی ترسنۆکانەی درۆنی بۆ سەر ماڵی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شاری دهۆک، بە توندترین شێوە سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەین و جارێکی دیکە داوا لە حکوومەتی فیدراڵ دەکەین لە ئاستی بەرپرسیاریەتیدا بن و ئەم تاوانبارە لە یاسا دەرچووانە، ڕووبەڕووی یاسا بکەنەوە و سنوورێک بۆ بەردەوامیی هێرشە تیرۆریستییەکانی ئەم گرووپانە دابنێن. داوا لە کومەڵگەی نێودەوڵەتی و دۆستەکانمان دەکەین یارمەتیی هەرێمی کوردستان بدەن بۆ پاراستنی هاووڵاتییان و بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان.

هەموو مافێکمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم تیرۆریستانە هەیە و هەر هەنگاوێک پێویست بێت بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان دەگرینە بەر.