لە بۆردومانێکی فڕۆکەی ئەمەریکیدا چوار فەرماندەی باڵای حەشدی شەعبی لەنێو سەربازگەی حەبانییە لە ئەنبار کوژران

شەوی رابردوو فڕۆکەی ئەمەریکی لە سەربازگەیەکی حەشدی دا لە نزیک حەبانییە لە ئەنبار، لەو هێرشەدا نزیکەی 20 فەرماندە و ئەفسەر و چەکداری حەشد کوژراون و زیاد لە 30یش بریندار بوون.

ئەو فەرماندانەی کوژراون:

 واسق فەرتووسی، بەڕێوەبەری هەواڵگریی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان حەشدی شەعبی له ئەنبار

 سەعد داوی ئەلبعێجی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنباری حەشدی شەعبی

حەیدەر مەعمووری، فەرماندەی ئەمنی حەشدی شەعبی لە ئەنبار

قاسم موسڵح، فەرماندە ئۆپەراسیۆنەکانی رۆژئاوا