دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، “فەرمانم بە وەزارەتی جەنگ داوە کە هەر و هەموو هێرشێکی سەربازی بۆ سەر وێستگەکانی کارەبا و ژێرخانی وزەی ئێران بۆ ماوەی پێنج رۆژ دوابخات.”
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە پەیامێکدا دەڵێت “خۆشحاڵم بە راگەیاندنی ئەوەی کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و وڵاتی ئێران، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، گفتوگۆی زۆر باش و بەرهەمداریان هەبووە سەبارەت بە چارەسەرکردنی تەواو و هەمەلایەنەی دوژمنایەتییەکانمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.
هەروەها دەڵیت “بەپێی شێواز و کەشوهەوای ئەم گفتوگۆ قووڵ و ورد و بنیاتنەرانەی کە بە درێژایی هەفتەکە بەردەوام دەبن، فەرمانم بە وەزارەتی جەنگ داوە کە هەر و هەموو هێرشێکی سەربازی بۆ سەر وێستگەکانی کارەبا و ژێرخانی وزەی ئێران بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ دوابخات، ئەمەش بەندە بە سەرکەوتنی کۆبوونەوە و گفتوگۆ بەردەوامەکان”.