به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، د. جوتیار عه‌لی سه‌رۆكی فه‌خری یانه‌ی شه‌تڕه‌نجی خانزاد، د. سه‌فین یاسین سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر، د. دڵزارحه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تڕه‌نجی خانزاد، پەنجاویەکەمین پاڵەوانێتی کراوەی بلیتزی شه‌تڕه‌نج (ره‌مه‌زان) له یانه‌ی شه‌تڕه‌نجی خانزاد به‌ڕێوه‌چوو، پاڵەوانێتییەکە كه بەسیستمی سویسڕی و بە کاتی 3min+2sec، به‌بێ ڕیت، ڕاونده‌كانی له شه‌وی ڕه‌مه‌زان به‌ڕێوه‌چوو، زیاتر له 120 شه‌تڕه‌نجزان له هه‌ردوو ره‌گه‌زی كچ و كوڕ به‌شدارییان تێداكردبوو، جێی باسه ساڵانه یانه‌ی شه‌تڕه‌نجی خانزاد، له شه‌وانی ڕه‌مه‌زان پاڵه‌وانێتییه‌كی شه‌تڕه‌نجی تایبه‌ت به‌م مانگه پیرۆزه له شاری هه‌ولێر ده‌كاته‌وه، كه زۆرترین ژماره‌ی شه‌تڕه‌نجزانان له كوڕ و كچ به‌شداری تیدا ده‌كه‌ن.