ئەمڕۆ دووشەممە 16/2/2026، لە پیرمام، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە ئوسامە ئیبراهیم نفاع، باڵوێزی هەنگاریا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا باڵوێزی هەنگاریا لە عێراق، سڵاوی سەركۆمار و سەرۆک وەزیرانی وڵاتەكەی بە سەرۆک بارزانی گەیاند، جەختی لەوەش کردەوە کە وڵاتەکەی خوازیاری ئەوەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بواری جیاجیادا پەرە پێ بدات، هەروەها سەرۆک بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی باڵوێزی هەنگاریا، پێشوازیی لە فراوانبوونی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و هەنگاریا کرد.
هەر لەو دیدارەدا رۆشنایی خرایە سەر هەڕەشەی تیرۆر و مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی داعش، هەروەها پێویستیی هەماهەنگیی نیودەوڵەتی بۆ ڕێگەگرتن لە دەرکەوتنەوەی مەترسییەکانی تیرۆر لە ناوچەکە.
بارودۆخ و دوایین پێشهاتەکانی سووریا و پڕۆسەی سیاسیی عێراق، تەوەری دیكەی ئەو دیدارە بوون.