شاندێکی باڵای حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ لە هەولێرن و كۆبونەوەیان كردووە و بەرپرسێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش رایدەگەیەنێت، جەخت لەسەر هاوبەشی و کاری پێکەوەیی بەردەوام و پەرەپێدانی هەماهەنگی زیاتر لەسەرجەم بوارەکاندا کرایەوە.
د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ئەوەی بڵاو كردەوە كە پێشوازییان لە شاندێکی باڵای حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ کردووە.
ئاشكراشی كردووە: “ڕۆژی دووشەممە 16ـی شوباتی 2026 لە دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازیمان کرد لە شاندێکی باڵای حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ بە سەرۆکایەتیی عەلی مەعارج، بریكاری وەزیری نەوتی عێراق و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکەی حکوومەت.”
سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ئەوەشی خستووەتە ڕوو: “لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری سامانە سروشتیەکانی هەرێمی كوردستان ئامادەی بوو، جەخت لەسەر هاوبەشی و کاری پێکەوەیی بەردەوام و پەرەپێدانی هەماهەنگی زیاتر لەسەرجەم بوارەکاندا کرایەوە.”