خەبات: سەرهەنگ نەجمەدین:- رێژەی هاتنی ئافرەت بۆ نێو دنیای وەرزش، ساڵ لەدوای ساڵ بەرەو فراوانی هەنگاو دەنێت، بەتایبەتی لە ئێستادا یاریزانانی ئافره‌ت به‌فراوانی ڕوو له یانەکانی عێراق و کوردستان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی یارییه وه‌رزشییه‌كان، بۆ ئەم مەبەستە و تیشک خستنە سەر وەرزشی ئافرەتان بەگشتی و یاریی گۆڕەپان ومەیدان بەتایبەتی، لاپه‌ره‌ی وه‌رزشی ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، دێرین به‌ختیار عه‌لی یاریزانی گۆڕەپان و مەیدانی یانەی سیروانی نوێی به چه‌ند پرسیارێك به‌سه‌ركرده‌وه:
*ئه‌و ده‌ستكه‌وته وه‌رزشییانه چین كه به‌ده‌ستت هێناوه؟ -به‌شداریی زۆرترین پاڵه‌وانێتیم كردووه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان وعێراق، به‌تایبه‌تی له‌ڕاكردنی 100 م به‌ربه‌ست پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م وسێیه‌مم به‌ده‌ستهێناوه، جگه له‌مه‌ش یانه‌كه‌م یانه‌ی سیروانی نوێ له سه‌ر ئاستی یارییه به كۆمه‌ڵه‌كان خاوه‌نی زۆرترین ده‌ستكه‌وتی وه‌رزشییه له یاری گۆڕه‌پان و مه‌یدان له سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق.
*هەست دەکەیت وەرزشی ئافرەتان به سستی هه‌نگاو ده‌نێت یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه؟ له‌ڕابردوو دا هاوکاری و پشتگیری تەواو لەیارییە تاکەکان دەکرا، بەڵام ئێستا یارییە تاکەکان بەگشتی فەرامۆشکراون، تەنها گرنگی بە تۆپی پێ دەدرێت، پێویسته جیاوازی لە نێوان یارییەکان نه‌كرێت و به یه‌ك چاو سه‌یری هەموو یارییەکان بكرێت.
*خۆشترین پاڵه‌وانێتی به‌شداریت تێدا كردبێت كام پاڵه‌وانێتی بوو؟ خۆشترین پاڵه‌وانێتی به‌لای من، پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عه‌ره‌بی بوو له سه‌ر ئاستی یانه‌كان، كه تیایدا پله‌ی دووه‌مم له 100 م به‌ربه‌ست به‌ده‌ستهێنا.
*ئه‌و گرفتانه چین كه هه‌میشه بۆته هۆكارێك كه وه‌رزش به‌چه‌قبه‌ستۆیی بمێنێته‌وه؟ -به‌داخه‌وه كێشه و گرفت ئه‌وه‌نده زۆرن، نازانم باسی كامیان بكه‌م.