خه‌بات- سه‌رهه‌نگ نه‌جمه‌دین
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان باشترینەكانی مانگی یەكی 2026 خولی نایابی كوردستانی دیاركرد، یانەكانی هه‌ندرێن و زاخۆ و شێروانه وەكو هەمیشە، پشكی شێریان لە دیاریكردنی باشترینه‌كان بەركەوتووە، بەوپێیەی یانەكان لەم وەرزە لە پلەكانی پێشەوەی ریزبەندی لە ركابەرییەكی سەختدان.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان، بە ڕاوێژ لەگەڵ ئه‌ندامانی فیدراسیۆنه‌كه، مانگانە خەڵاتی باشترین: راهێنەر، گۆڵپارێز، یاریزان و جوانترین گۆڵ دابەشدەكات، بۆ دیاریكردنی باشترینه‌كان، فیدراسیۆنه‌كه هەڵسەنگاندنێكی ورد و ئەكادیمی بۆ سەرجەم داتایەكان دەكات و پاشان بەگوێرەی دۆخی یانەكەی و ئاست و ئەنجامەكان باشترینەكان دەستنیشان دەكات.
ئاری زرار (هه‌ندرێن ) باشترین یاریزان بۆ گه‌ڕه‌كانی 13.12.11،10
محه‌مه‌د سه‌رخێل ( شێروانه) باشترین گۆڵپارێز بۆ گه‌ڕه‌كانی 13.12.11،10
بناڤ ئه‌حمه‌د (یانه‌ی زاخۆ) باشترین ڕاهێنه‌ر بۆ گه‌ڕه‌كانی بۆ 13.12.11،10.