دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمهریکا هێرشی کردە سەر ئەو لێدوانانەی کە هانتەر هێس، یاریزانی خلیسکانێی ئۆڵۆمپیادی ئەمیریکی دەیکرد و تیایدا ڕەخنەی لە سیاسەتی ئەمریکا گرت و بە «دۆڕاو» ناوی برد.
ترهمپ لە پلاتفۆرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی نووسیویەتی: «هانتەر هێس، یاریزانی خلیسكانێی ئۆڵۆمپیادی ئەمریکی، دۆڕاوێکی ڕاستەقینەیە، دەڵێت لە ئۆڵۆمپیادی ئێستادا نوێنەرایەتی وڵاتەکەی ناکات، ئەگەر ئەوە ڕاست بێت، نەدەبوو لە پلەی یەکەمدا ئەو تیپە دروست بکات، ببوورە ئەو توانی بکەوێت، سەختە پشتگیری وەرزشوانێک بکەیت بەو هەڵوێستە».
وتەکانی ترەمپ دوای ئەوە هات کە هێس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هەستی ناکۆکی خۆی سەبارەت بە نوێنەرایەتیکردنی ئەمهریکا دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە پشتگیری لە سیاسەتەکانی ئێستای وڵاتەکە ناکات.
یاریزانه خلیسکەکە ڕوونیکردەوە کە لێدوانەکەی لە وەڵامی پرسیارێکدا بووە سەبارەت بە بۆچوونەکانی سەبارەت بە کردەوەکانی کۆچبەری و جێبەجێکردنی گومرگی ئەمهریکا (ICE).