پێنجشه‌ممه و هه‌ینی ڕابردوو، گەڕی 14 خولی نایابی کوردستان، بەئەنجامدانی شه‌ش یاری بەڕێوه‌چوو، له یاریگه‌ی یانه‌ی هه‌ندرێن، یانه‌ی هه‌ندرێن میوانداریی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری كرد، هه‌ندرێن به‌گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر یارییه‌كه‌ی برده‌وه، گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی هه‌ندرێن له‌لایه‌ن یاریزان ئه‌میر ئیسماعیل تۆمار كرا، ده‌ر‌به‌ندیخان به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر به ڕانیه‌ی تیپی میوان دۆڕا، یانه‌ی شێروانه دوور له یاریگه‌ی خۆی به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له‌گه‌ڵ سیروانی نوێ دووچاری شكست بوو، ئه‌م دۆڕاندنه‌ی، شێروانه سوودێكی گه‌وره‌ی به‌هه‌ندرێن گه‌یاند و پێشه‌نگی یانه‌كانی قایمتركرد، یانه‌ی پیشه‌سازی له نێو یاریگه‌ی خۆی، به دوو گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر به ئاكرێی تیپی میوان دۆڕا، یانه‌ی چوارقوڕنه له ناو یاریگه‌ی خۆی به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له قه‌ڵادزێی برده‌وه، یانه‌ی ڕزگاری و زاخۆ به گۆڵێك بۆ هه‌ر لایه‌كیان به یه‌كسان بوون كۆتایی هات و هه‌ردوولا خاڵێكی یارییه‌كه‌ی به‌ركه‌وت.