كه‌شناسێك ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه بارانی به‌خوڕ ده‌بارێ و بۆ سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ش بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7ی 2ی 2026، خه‌ڵات سدیق، شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند، کاتەکانی شه‌وی شەممە لەسەر یەکشەممە، بارانی بەخوڕ و بەهێز ئەم ناوچانە دەگرێتەوە: دهۆک و بارزان و سۆران و ئاکرێ و مێرگەسور و هەریر و بالیسان و شەقڵاوە و سیدەکان و وەرتێ و قەڵادزی و ئەگەرێ هەیە بە بەهێزیش بگاتە سنووری هەولێر، بەڵام ئه‌وه‌یان جێگیر نییە.
گوتیشی، ناوچەکانی کەرکووک و سلێمانی و هەڵه‌بجە و گەرمیان و دەوربەریان لە کاتەکانی شەو بە هەمان شێوە زیاتر کاریگەریی شەپۆلەکەیان لەسەر ده‌بێت.
ئه‌و كه‌شناسه ڕاشیگه‌یاند، سبەی یەکشەممە بە هەمان شێوە بارانی بچڕ بچڕ بەردەوام ده‌بێ و رۆژی دووشەممەی داهاتوو خێرایی بای باشوور لە سنوری گەرمیان و کەرکووک و سلێمانی چالاک دەبێت.