یانەی مانچستەر سیتی گرێبەستی لەگەڵ مارک جیهی یاریزانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ڕاگەیاند کە یاریزانی ناوەڕاستی یانەی کریستاڵ پاڵاسە.
جیهی تەمەن 25 ساڵ کە ساڵی ڕابردوو نزیک بوو لە پەیوەندیکردن بە لیڤەرپوولەوە، دوای ئەوەی ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر گرێبەستێک بە بەهای 20 ملیۆن پاوەند کە دەکاتە 26.8 ملیۆن دۆلار، گرێبەستێکی بۆ ماوەی پێنج ساڵ و نیو لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی واژۆکرد.
جیهی بە ماڵپەڕی مانچستەر سیتی گوتووە: هەست دەکەم ئەم هەنگاوە لوتکەی هەموو ئەو ماندووبوونە قورسانەیە کە بەدرێژایی ژیانی وەرزشیم کردوومە، ئێستا لە باشترین یانەی ئینگلتەرام، بەشێکم لە کۆمەڵەیەکی خه‌یالی یاریزانان، هەستێکی زۆر نایاب و ناوازەیە کە بتوانم ئەوە بڵێم.