سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و سەركۆماری سووریا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی نێوانیاندا، باسیان لە مافەكانی گەلی كورد لە سووریا كردووە و لەمبارەیەشەوە، ترەمپ، جەختی لە پاراستنی مافەكانی گەلی كورد كردووەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 19ـی 1ـی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و ئەحمەد شەرع، سەركۆماری سووریا پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجام دا.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، هەردوولا، جەختیان لەسەر چەندان خاڵی ستراتیژی كردووەتەوە، دیارترین خاڵ، پاراستنی مافەكانی گەلی كورد و یەكپارچەیی خاكی سووریا بووە.
دۆناڵد ترەمپ جەختی لەوە كردووەتەوە، كە دەبێت مافەکانی گەلی کورد لە چوارچێوەی دەوڵەتی سووریادا پارێزراو بن.
ئەمەش لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ كۆبوونەوەی نێوان ئەحمەد شەرع، سەركۆماری سووریا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزی سووریای دیموكرات بەڕێوە چوو، بەڵام هیچ ئەنجامێكی نەبوو.