هەسەدە بەفەرمی بڵاوی كردەوە، كۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع لە دیمەشق كۆتایی هاتووە و بێ ئەنجام بووە.
فەوزە یووسف، ئەندامی سەركردایەتیی یەپەگە، باسی لە كۆبوونەوەی شەرع و عەبدی كرد و گوتی: “بێ ئەنجام بووە.”
فەوزە ئاماژەی بەوە داوە، شەرع داوای كردووە هەسەدە خۆی هەڵوەشێنێتەوە، هەروەها دۆخی كورد بگەڕێتەوە پێش 2011، واتە پێش شەڕی ناوخۆی سووریا، بەڵام عەبدی ڕەتی كردووەتەوە.
باسی لەوەش كرد، داوای كردووە كورد بەتەواوی ڕادەست بێت و عەبدیش ڕەتی كردووەتەوە.
لەلایەكی ترەوە، هەسەدە لە سۆسیال میدیا بڵاوی كردووەتەوە، تۆم باراک، نوێنەری ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا، لە بەڵێنەكانی پەشیمان بووەتەوە، كە گوتبووی كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان خۆیان، خۆیان بەڕێوە ببەن و فیرقەیەكی سەربازی تایبەت بە خۆیان هەبێت.