سه‌ره‌تا چاوپێكه‌وتن وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بۆ (خەبات): هیچ هۆكارێك نییە بۆ درێژکردنەوەی پشووی سەری...

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بۆ (خەبات): هیچ هۆكارێك نییە بۆ درێژکردنەوەی پشووی سەری ساڵ

721

​خەبات: ڕۆشنا عەلی:- دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی درێژكردنەوەی پشووی سەری ساڵ لە كۆمەڵێك پەیج و ئەكاونتی سۆشیاڵ میدیا كە گوایە پشووی سەری ساڵ درێژکراوەتەوە، لەمبارەیەوە سامان سیوەیلی  گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بە (خەبات)ی راگەیاند، هیچ هۆكارێک نییە بۆ درێژكردنەوەی ئەم پشووە.

دەربارەی ئەوەی ئایا هیچ پێشنیارێك یان نیازێك  بۆ درێژكردنەوەی پشووەكە هەیە سامان سیوەیلی بۆ خەبات گوتی: ئەو باسە بە هیچ شێوەیەك نەكراوە و هیچ پێشنیارێکیش بۆ درێژكردنەوەی پشوو نییە، ئەگەر بڕیارێكی وا هەبوایە وەزارەت لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاوی دەكردەوە و ئەوەی بڵاوكراوەتەوە پەیوەندی بە وەزارەتەوە نییە، چونكە هیچ هۆكارێك نییە كە پێویست بە زیادكردنی ڕۆژانی پشوو بكات.

سامان سیوەیلی لەبارەی کۆتایی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم و پشووی خوێندن بۆ (خەبات) گووتی: ڕۆژی 15-12-2025 تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی یەكەم دەستیپێكرد و ڕۆژی 24-12-2025  لەسەرجەم قوتابخانە حكومی و ناحكومییەكان كۆتایی دێت، لە ڕۆژی  25 ی ئەم مانگە پشووی سەری ساڵ و پشووی وەرزی یەكەم دەست پێدەکات و تا ڕۆژی 3-1-2026 بەردەوام بێت.