ئیرلینگ هالاند ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی بەردەوامه لە چەسپاندنی پێگەی خۆی لەنێو گەورەکان، دوای ئەوەی لە قۆناغی 16ی خولی ئینگلیزیدا، گۆڵی بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس تۆمارکرد.
هالاند ژمارەی گۆڵەکانی بۆ مان سیتی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەرزکردەوە بۆ 146 گۆڵ لە 167 یارییدا.
بەم گۆڵەش، هالاند بهپێش ئەستێرەی پورتوگالی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ كهوتهوه، کە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە کۆی گشتی 346 یاریدا 145 گۆڵی بۆ مانچستەر یونایتد تۆمارکرد.
ئێستا هالاند تەنها دوو گۆڵی ماوە بۆ یەکسانکردنی ژمارەی گۆڵەکانی ڕۆناڵدۆ لە پرێمەرلیگ بۆ مانچستەر یونایتد، بە بەراورد بە 103 گۆڵی ئەستێرە پورتوگالییەکە گەیشتە 101 گۆڵ.
کۆی گشتی گۆڵەکانی هالاند لە خولی نایابی ئینگلیزی گەیشتە 120 گۆڵ کە پێکهاتووە لە 101 گۆڵ و 19 ئەسیست، تەنها لە 113 یاریدا.