کۆمپانیای دانە غاز ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشە مووشەکیەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، هیچ کارمەندێکمان بریندار نەبووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 27ـی تشرینی دووەمی 2025، کۆمپانیای دانە غاز لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، یەکێک لە کۆگاکانی هەڵگرتنی شلەمەنی لە دامەزراوەی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان بەهۆی هێرشی مووشەکەوە پێکراوە.
ئاماژەی بەوەشدا، لە ئەنجامی هێرشەکە هیچ کارمەندێکیان بریندار نەبووە، بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە و هەڵسەنگاندنی دۆخەکە بەرهەمهێنان ڕاگیراوە، بەردەوامیشین لە هەماهەنگیکردن لەگەڵ دەسەڵاتە ناوخۆییەکان و بۆ ئەوەی لەکاتی خۆیدا بەرهەم بە بازاڕ بکەین.
کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی ڕابردوو بە درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ، بەو هۆیەوە بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەکە و هەناردەی غاز بۆ سەرجەم وێستگەکانی کارەبا ڕاگیران.