وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە.
لە راگەیاندراوەكەدا ئەوە خراوەتە ڕوو كە ئەمڕۆ سێشەممە (٢٥ی ١٠ی ٢٠٢٥)، لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ کرا.

ئەمە لە كاتێكدایە كە ئێستا حكوومەتی عێراق مووچەی مانگی ١١ی مووچەخۆرانی خۆی دابەش دەكات، كەچی تاوەكوو ئێستا مووچەی مانگی ٩ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی نەناردووە، هەرچەندە حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەفتەی رابردوو ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی ناردووە و پرۆسەی هەناردەكردنی نەوتی كوردستانیش بەردەوامە.