ڕیۆ فێردیناند پێی وایە کۆل پاڵمەر زۆر لە فیل فۆدنی هاوڕێی پێشووی لە یانەی مانچستەر سیتی باشترە، دووپاتیدەکاتەوە یاریزانی چێڵسی خاوەنی توانای زیاتری لە پاسدانی سەركەوتوو هەیە.
فێردیناند ئاماژەی بەوەشکردووە، پالمەر بە شێوەیەکی باوەڕپێنەكراو، توانای گەڕانەوەی سەرسوڕهێنەرە، لەم ڕووەوە نزیکترین کەسە لە فۆدن، بەڵام مەودای یاریکردنی لهو باشتره.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پاڵمەر بە تەواوی دەتوانی کۆنترۆڵی تۆپ بکات و دواتریش گۆڵ تۆماربكات، ئەو نەیتوانی شوێنی خۆی لە یانەی مانچستەر سیتی بكاتەوە، بەڵام چوونی بۆ چێڵسی دەرگای بۆ کرایەوە بۆ ئەوەی ببێتە ئەستێرەیەکی جیهانی.