نوسینگه‌ی كاروباری كونسوڵگه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هۆشداریی گه‌شتكردنی بۆ 21 وڵات ده‌ركرد كه له‌نێویاندا عێراق و رایگه‌یاند، بارودۆخی ناوخۆیی و توانای ئه‌مریكا له‌و وڵاتانه سنورداره و داوایكردوه، هاوڵاتیه‌كانی گه‌شتیان بۆ ئه‌نجام نه‌ده‌ن.
نوسینگه‌ی كاروباری كونسوڵگه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، “هۆشداری گه‌شتكردن له ئاستی یه‌كه‌م تا چوار ده‌رچوه، واته گه‌شتكردن قه‌ده‌غه‌یه، ئه‌مه‌ش به پشتبه‌ستن به بارودۆخی ناوخۆیی و توانای سنوردارمان بۆ هاوكاریكردنی ئه‌مریكییه‌كان له‌و وڵاتانه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “ئه‌م شوێنانه مه‌ترسیدارن، ده‌كرێت به سه‌ردانكردنیان خۆت بخه‌یته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌وه”.










