سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی پڕۆژەی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی ئاوەڕۆی هەولێری دانا و ڕایگەیاند: “ئاو لە عێراق و ناوچەكەدا بووەتە خەم و كێشەیەكی گەورە، بۆیە ئێمە زووتر دەستمان بە چەند پڕۆژەیەكی گرنگ لە بواری دابینكردنی ئاو كرد.”
ئەمڕۆ یەکشەممە 16/11/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی پڕۆژەی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی ئاوەڕۆی هەولێری دانا و لە وتارێكدا گوتی: “ئــەم پــڕۆژەیــە، بــاشــتریــن سـەرچاوەیە بــۆ ئــاودێریی پـارک و سەوزایـی. هەروەهـا دەبێتە پاڵپشتێکی بەهێز بۆ گشت پلانەكانمان بۆ زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی لە هەولێر.”
دەقی وتاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەت:
بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
خوشك و برایانی بەڕێز و خۆشەویست
ئامادەبووانی هێژا زۆر زۆر بەخێر بێن، خۆشحاڵم كە لەگەڵتان لێرەم و ئامادەین بۆ دانانی بناخەی ئەم پرۆژە گەورەیە.
ئـــــەمـــــڕۆ بـــــەردی بـــــناخـــــەی پـــــڕۆژەیـــــەکـــــی دیـــــکەی گـــــرنـــــگ لـــــە شـــــاری هـــــەولـــــێر دادەنــێین کــە وێســتگەی چــارەســەرکــردن و پــاکــکردنــەوەی ئــاوی ئــاوەڕۆیــە. کــە وەزارەتــی شــارەوانــی و گــەشــتوگــوزار بــە هــاوکــاریی کــۆمــپانــیای (ئــاوزان) ئەنجامی دەدات.
هەروەها بریارە یەکێک لەو هەشت یەکەیەی كە لەم پرۆژەیە بە سوپاسەوە لەلایەن ئاژانسی (جایکا)ی ژاپۆنی جێبەجێ بکرێت، هەروەك دیارە ئەم پرۆژەیە لە هەشت یەكە پێكهاتووە، یەكێك لەو یەكانە هیوادارین كە ئاژانسی (جایكا)ی ژاپۆنی جێبەجێی بكات و هیوادارین لە كاتێكی زوودا ئەوانیش دەست بە كارەكانیان بكەن.
ئــەم پــڕۆژە گــرنــگ و نــاوازەیــە، ڕێــگريــی لــە تــێکەڵــبوونــی ئــاوی ئــاوەڕۆ لــەگــەڵ ســــەرچــــاوە ســــروشــــتییەکــــان و ئــــاوی ژێــــر زەوی و پیســــبوون و نــــەخــــۆشــــییە گــــــوازراوەکــــــانــــــی ئــــــاو دەکــــــات. یــــــارمــــــەتــــــیی زیــــــاتــــــری کــــــەرتــــــی کشــــــتوکــــــاڵ و ژیـــنگەپـــارێـــزیـــش دەدات چـــونـــکە ئـــاوەکـــە پـــاش چـــارەســـەرکـــردن و پـــاڵاوتـــنی، دووبــــارە بــــەکــــار دەهــــێنرێــــتەوە، بــــەمــــەش تــــا ئــــاســــتێکی زۆر، فــــشار لــــە ســــەر ئاوی ژێر زەوی کەم دەکات.
ئـەمـڕۆ ئـاو لـە عـێراق و نـاوچـەکـەدا، بـووەتـە خـەم و کـێشەیـەکـی گـەورە. بـۆیـە ئـــێمە زووتـــر دەســـتمان بـــە چـــەنـــد پـــڕۆژەیـــەکـــی گـــرنـــگ لـــە بـــواری دابـــینکردن و پــــاراســــتنی ئــــاو و ژیــــنگەپــــارێــــزی کــــرد وەک دروســــتکردنــــی بــــەنــــدا و پــــۆنــــد و گەیاندنی ئاو بۆ ناو شارەکان و ناوچەکانی دەوروبەری.
ئــەم پــڕۆژەیــە، بــاشــتریــن ســەرچــاوەیــە بــۆ ئــاودێــریی پـــــــارک و ســـــــەوزایـــــــی. هـــــــەروەهـــــــا دەبـــــــێتە پـــــــاڵپشـــــــتێکی بـــــــەهـــــــێز بـــــــۆ گشـــــــت پــــــلانــــــەکــــــانــــــمان بــــــۆ زیــــــادکــــــردنــــــی ڕێــــــژەی ســــــەوزایــــــی لــــــە هــــــەولــــــێر، لــــــەوانــــــەش پــــاڵپشــــتیکردنــــی هــــەردوو پــــڕۆژەی پشــــتێنەی ســــەوزایــــی و ڕێــــرەوی ژیــــان و هـــەمـــوو پـــارکـــەکـــانـــی دیـــکە، کـــە کـــاریـــگەریـــی بـــاشـــی لـــە بـــواری دابـــینکردنـــی زیـاتـری ئـاو و پـاراسـتنی ئـاوی ژێـر زەوی و بـاشـترکـردنـی دۆخـی ژیـنگەیـی و تـەنـدروسـتی شـارەکـانـمان دەبـێت. بـەرنـامـەشـمان هـەیـە پـڕۆژەی هـاوشـێوە لە شارەکانی دیکەی کوردستانیش ئەنجام بدەین.
ئـــامـــانـــجی ســـەرەکـــیی ئـــێمە لـــە هـــەمـــوو ئـــەو پـــڕۆژانـــە ئـــەوەیـــە کـــە بـــە بـــاشـــتریـــن شـــــــێوە خـــــــزمـــــــەتـــــــی هـــــــاووڵاتـــــــییانـــــــی خـــــــۆمـــــــان بـــــــکەیـــــــن و ئـــــــاســـــــتی ژیـــــــان و خـــزمـــەتـــگوزاریـــیە گشـــتییەکـــان بـــەرەو قـــۆنـــاخـــێکی پـــێشکەوتـــووتـــر و بـــاشـــتر ببەین و لە رووی ژینگەپارێزیش رێگا لە پیسکردنی ئاوی پاک و رووبارەکان بگرین و ئەم پرۆژەیە یارمەتیدەر دەبێت لە پاراستنی پاک و خاوێنیی سەرچاوەکانی ئاوی پارێزگاکانی تری عێراق بە گشتی كە دەكەونە سەر ڕێڕەوی ڕووبارەكان، بە تایبەتی رووباری دیجلە.
ئـێمە پـلان و پـڕۆژەی زۆر زیـاتـر و گـرنـگترمـان بـۆ هـەمـوو شـار و نـاوچـەکـانـی کــوردســتان هــەیــە و گــەشــبینین کــە لــە چــەنــد ســاڵــی داهــاتــوودا، کــوردســتان وەرچـــــەرخـــــانـــــێکی دیـــــکە لـــــە کـــــاروانـــــی پـــــێشکەوتـــــن و ئـــــاوەدانـــــی بـــــەخـــــۆیـــــەوە دەبینێت.
پێش ئەوەی بێینە ئێرە، من بە ڕێگەیەكدا دەهاتم، بە شەقامێكدا دەهاتم كە بەڕاستی شەقامێكی گونجاو نییە و لێرەوە دەمەوێ بە جەنابی وەزیر بڵێم كە پەلە بكەن لە دروستكردنی ئەم شەقامە، بۆ ئەوەی خەڵكی ئەم ناوچەیەش بتوانن سوودمەند بن لە باشتركردنی شەقامەكان و كارە خزمەتگوزارییەكان.
لە كۆتاییدا من جارێكی تر سوپاسی ئامادەبوونی هەموو لایەكتان دەكەم، هەر شاد و تەندروست بن و كوردستانیشمان هەر ئاوەدان بێت.