سهرۆكی حکوومەت لهگەڵ باڵيۆزى توركيا کۆبووەوە، سەرۆکی حکوومەت و باڵیۆزی تورکیا تاوتوێی دۆخی ناوچەکە و پێکهێنانی کابینەی نوێ حکوومەتیان کرد.
ئهمڕۆ سێشەممە 27ی تشرینی یەکەم، مەسرور بارزانى سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوای لە ئانل بۆرا ئينان، باڵيۆزى توركيا له عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەدا کە ئەرمان تۆپچو، کونسولی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا و جەخت لە پێویستیی برەودانی زیاتر بە پەیوەندیی دوولایەنە کرا.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، باس لە گرنگیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرا.