ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی 11ی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی بازرگانيی ئەمەریکا ـــ کوردستان USKBC کرد.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، دەیڤد تەفوری، سەرۆکی ئەنجومەنەکە پیرۆزبایی سەرکەوتن و ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی لە سەرۆکی حکوومەت کرد و کورتەیەکیشی لەبارەی ئامانجی سەردانەکەیان و پێکهاتەی شاندەکە بۆ هەرێمی کوردستان خستەڕوو.
سەرۆکی حکوومەت ڕۆشنایی خستە سەر دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی. هەروەها باسی لە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتە جۆراجۆرەکان، بەتایبەتی وزە و گازی سروشتی کرد. جەختیشیی لە گرنگیی پەرەپێدانیی وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان لە هەرێمی کوردستان کردەوە.











