سەرۆک بارزانی لەگەڵ شاندێکی ھاوپەیمانێتیی حەسم و ھاوپەیمانێتیی نەینەوا بۆ خەڵکەکەی کۆبووەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٥  لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ھاوپەیمانێتیی حەسم و ھاوپەیمانێتیی نەینەوا بۆ خەڵکەکەی بە سەرۆکایەتیی بەڕێز سابت عەباسی وەزیری بەرگریی عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق تاوتوێ کرا و بیروڕا لەبارەی ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاڵوگۆڕکرا و جەخت لەسەرھەماھەنگیی لایەنەکان بۆ تێپەڕاندنی کێشە و گرفتە سیاسییەکان کرایەوە.